نەتەوەیەکگرتووەکان نێوانگیری خۆپیشاندەران و دەسەڵات دەکات

0

نوچە-سومریە نیوز

ئەندامێکی فراکسیۆنی فەتح لە پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ (دووشەممە ٢/١٢/٢٠١٩) لە بارەی جێگرەوەکانی عادل عەبدولمەهدی کۆمەڵێک زانیاری خستەڕوو.

بە گوتەی حنین القدو، ئەندامی فراکسیۆنی فەتح لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، زۆربەی ئەو کەسانەی، کە بۆ جێگرەوەی عادل عەبدولمەهدی ناویان لێ دەبرێ، دوورن لە راستی و بنەمایان نییە.

القدو لە گفتوگۆ لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی سومریە نیوز دەڵێت: قەیرانی عێراق لەوە تێپەڕیوە، کە لە ناوخۆوە چارەسەر بکرێت و ڕەنگە پێویست بەوە بکات، کە نەتەوەیەکگرتووەکان نیوانگیری بکات.

بە گوتەی ئەم ئەندام پەرلەمانە، پێویستە نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ رێککەوتنی نێوان خۆپیشاندەرتان و هێزە سیاسییەکانی ئەم وڵاتە، نێوانگیری بکات تاکوو ئەم قەیرانە چارسەر بکرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com