گەشتیارانی کودستان لە سەری ساڵ روو لەکوێ دەکەن؟

0

نوچە نێت  شلێر سەعید 

نوچە نێت بەدوا داچونێکی کردووە دەربارەی هاوڵاتیان لە جەژنی سەری ساڵدا بۆ چ وڵاتێک گەشت دەکەن و هەندێ لە هاوڵاتیان دەڵێن، بەهۆی خراپی باری دارایی خەڵک وەک جاران گەشت ناکات.

شەماڵ عەبدوڵڵا، گەنجێکی تەمەن ۳۰ ساڵە دەڵێ، گەشتکردن زۆر پێویستە و مرۆڤ فێری زۆر شت دەکات، و لە هەمان کاتدا ئاشنا بوون بەو وڵاتانەی حەزی لێ دەکەی و بینینی کلتورو شارستانییەکان بۆهەر تاکێک پێویستە، گوتیشی ”لە چەند ساڵی ڕابردوو باری دارایی-م باشبوو گەشتم دەکرد، بەڵام لە ئێستا دا ناتوانم گەشت بکەم”.

شیلان عومەریش دەڵێت، پێنج ساڵە هاوسەر گیرییان کردووە و دەمانەوێ لەسەری ساڵ گەشت بکەین، بەڵام بەداخەوە بارودۆخی کوردستان و نەبوونی کار رێگەنادات.

دانا جەلال بەرپرسی لقی هەولێری کۆمپانیای جزیرەی نوح لە لێدوانێکیدا بۆ سایتی نوچە، گەشتکردن بەبۆنەی سەری ساڵ زیاتر بۆ وڵاتە گەرمەکانە گوتیشی ”بۆ ئەمساڵ خەڵک دەچێت بۆ میسر، مالیزیا، ئازەربایجان و تورکیا، بە پلەی یەک بۆ میسر، چونکە گەرمە”. گوتیشی ”گروپیان بۆ ئێرانیش هەبووە”.

سەبارەت بە گەشتەکان بەگشتی لە ۲۰۱۹ دانا جلال گوتی، بەهۆی ئەوەی ئێمە گەورەترین کۆمپانیاین و لق-مان لە هەموو شارەکان هەیە، لە کوردستان ڤیزامان کردووە بو ئەڵمانیا دوای ئەو ئیتاڵیا.

ئاشکراشی کرد، زۆرترین گەشت بو ئیقامە وڵاتی سویدە، خەڵک بە خێزانەوە دەڕوات، چونکە ئیقامەی هەیە و پاسپورتی دۆمەنیکانیش هەبووە، خڵکێکی زور گەشتی بۆکردووە. 

هاوکات هادی قەیوانی، لە نوسینگەی قەیوان ماوەت لە سلێمانی بۆ نوچە دەڵێت: ئێمە لەهەموولایەک گەشتیار و تکت و ڤیزا دابین دەکەین، لەڕێگەی سۆشیال میدیا و ژمارەکانمان، بۆیە زۆرترین گەشتیارمان هەیە بۆ وڵاتان. گوتیشی ”پێدەچێت زۆرترین گەشت بۆ دوبەی بێت پاشان بو تورکیا و دوورگەی کیش لە ئێران، خەڵک گەشتی بۆ دەکات، چونکە هەرزانە و گەشتیارمان زۆرە بۆ میسر و لوبنانیش.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com