تایبەتمەندی گروپە شاخەوانییەکان چییە و چۆن خۆیان ئامادە دەکەن!

0

شلێر سەعید  

لە لێدوانێکی تایبەت بۆ نوچە فەرەج سەرهەد  مەمەند سرۆکی گروپی شاخەوانی هەیبەت سوڵتان لە کۆیە سەبارت بە گەشتەکەیان ڕایگەیاند : بەژداریمان کرد بەتیمێکی تایبەت،

و شێوازی گەشتەکە زانیاری زۆری تێدا بوو بەشێوەی تییۆریو پڕاکتیکی ئەنجام درا.

کەمپی (خێوەتگەی) لە قۆناغی یەکەم – تیمی هەلبژاردەی ناوەندی هەولێری فیدراسیۆنی شاخەوانی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢٠ بە مەبەستی پێکهێنانی تیمەکانی هەلبژاردەی کوردستان لە سالی ٢٠٢٠، ناوەندی هەولێری فیدراسیۆنی شاخەوانی کوردستان، لە پلانێکی لە پێش دارێژراو خێوەتگەی تیمە تایبەتەکانی لە ڕێکەوتی  ۱۷\۱۸-۱-۲۰۲۰ ساز کرد.

مەمەند  ئەوەشی خستەڕوو، کە مەبەستی سەرەکی لەم پلانە جگە لە هەڵبژاردنی شاخەوانە لێهاتووەکان، بەهێزکردن و بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و تەکنیکی و ئەزموونی شاخەوانان و گروپەکانە و لەم کارەدا، ڕێنماییەکانی گشتی و پێشکەوتوو لە بووارەکانی زانستی شاخەوانی لە گروپدا، کەل و پەل و پێداویستییەکان و چوونیەتی بەکارهێنانیان، دیسیپلین و هەڵسوکەوت لە ناو تیمێکی شاخەوانی، چوونیەتی هەنگاو هەڵێنان، پشوودان، خواردن و خواردنەوە و چەندین بابەتی جەستەیی و دەروونی باس دەکرێت و بە شێوەی کرداری بەکار دەهێنرێت.

گوتیشی، ئەمە قوناغی یەکەمە لە کارەکە، کە لە سێ هەنگاو بۆ هەموو گروپەکانی بەشداربوو ئەنجام دەدرێت و دواتر قوناغی دووەم دەست پێ دەکات، لەهەر خێوەتگەیەک هەندێک تیمە تایبەتەکانی گروپەکان بانگهێشت دەکرێن تا کوتایی و لە کۆتا هەنگاوەکان هەندێک لە شاخەوانە بە تواناکان لە هەموو بابەتەکان هەلدەبژێردرێن، کە بۆ ماوەیەک وەکو تیمی هەلبژاردە کاریان لەگەڵ دەکرێت.

فەرەج سەرهەد گوتیشی، کۆتایی گەشتەکە هات بەسەلامەتی و سەرکەوتوووی بەسەرپەرشتی د. ئەنوەر علی و هاوکارانی، سوپاسی ئاراستەی گروپەکانی شاخەوانی بەشدار بوو و سەرپەرشتان و بەرپرسان و هەموو ئەو کەسانە دەکات، کە هاوکاریان بوون.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com