ترەمپ و ئەردۆغان گفتوگۆیان ئەنجام دا

0

نوچە-ڕۆیتەرز

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە گەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا گفتۆگۆیەکی ئەنجام دا.

بە گوێرەی بەیانی کۆشكی سپی، ترەمپ لەم پەیوەندییە تەلەفۆنیەدا جەختی کردۆتەوە کە روسیا دەبی کۆتایی بە سیاسەتی پشتیوانیکردنی رژێمی بەشار ئەسەد بهێنێ.

سەرۆکی ئەمریکا، هەروەها نیگەرانی خۆی لە بارەی هێرشەکانی سەر ئیدلیب و بە ئامانج گرتنی خەڵکی مەدەنی ناوچەکە دەربڕیوە.

کۆشكی سپی ڕایگەیاندووە: ترەمپ هەروەها ستایشی هەوڵەکانی ئەردٶگانی کردووە کە توانیویەتی ڕێگە لە ڕودانی کارەساتی مرۆیی لە ئیدلیب بگرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com