نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ خەڵکی عێراق: پەیڕەوی لە قسەکانی عەلی سیستانی بکەن

0

نوچە: ئاڕتی

نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری عێراق، پەیامێک ئاراستەی عێراق دەکات.

ئەمرۆ پێنجشەممە ٢٦ی مارس، نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە نامەیەکدا، کە ئاراستەی عێراقی کردووە، لە بارەی قەیرانەکانی ئەم وڵاتە هۆشداری دەدات.

نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە سەر زاری ئەنتۆنیۆ گوترێس رایگەیاندووە، کە دۆخی هەنووکەیی عێراق و بابەتی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەخوازێ، کە دەوڵەت و خەڵکی عێراق وشیار بن و بە گرتنە بەردەم ڕێوشوێنی گونجار بەرەنگاری پەتای کۆرۆنا ببنەوە.

نەتەوەیەکگرتووەکان هەروەها داوا لە خەڵکی عێراق دەکات، کە پەیڕەوی لە قسەکانی عەلی سیستانی، گەورە مەرجەعی شیعەی عێراق بکەن و رێنماییە تەندروستییەکان بەرچاو بگرن و لە هەر جۆرە کۆبوونەوەیەک خۆ بە دوور بگرن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com