فەرماندەی سوپای قودس سەردانی بەغدا دەکات

0

نوچە: الاخبار لبنان

ئیسمائیل قائانی، فەرماندەی سوپای قودسی ئێران، سەردانی بەغدا دەکات و لەگەڵ سەرانی گروپە شیعەکانی ئەم وڵاتە کۆدەبێتەوە.

لەم سەردانەی بۆ بە‌غدا، فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێران، لە گەڵ هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح و نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و عەمار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمە کۆبۆتەوە.

پێدەچێت قائانی سەردانی شاری نەجەفیش بکات و لەگەڵ رێبەرانی ئایینی ئەم شارە کۆبێتەوە.

زانیارییەکان باس لەوە دەکەن، کە ئەم سەردانەی فەرماندەی سوپای قودس، بۆ ڕێکخستنی  پێکهاتەی شیعەی عێراق بێت لە پەیوەندی لەگەڵ هەڵبژێرانی سەرۆکوەزیرانی داهاتووی ئەم وڵاتە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com