چەند بڕیارێک بۆ رۆژانی جەژن راگەیێندرا

0

نوچەنێت

ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، بۆ ماوەی ٧٢ کاتژمێر بەتەواوی قەدەخەی هاتووچۆ دەبێت، هەروەها سەرجەم ئەو شوێنانەی بۆ خزمەتی هاونیشتمانیان رێگەپێدراوبوون دادەخرێن.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٠-٥-٢٠٢٠، ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، چەند بڕیارێکی بۆ رۆژانی جەژنی رەمەزان راگەیاند، یەکێک لەو بڕیارانە راگرتنی تەواویی هاتووچۆیە بۆ ماوەی هەرسێ رۆژی جەژن، لە سەرجەم قەزا و ناحییەکانی سەر بە پارێزگای هەولێر.

بەپێی بڕیارەکان، لە ماوەی ئەو ٧٢ کاتژمێرەدا، هه‌موو جۆرە دانیشتن، گردبوونەوە، پرسەدانان، سەردانیکردنی خاوەن پرسە و قەرەباڵخییەک قەدەغەن، هەروەها هەموو باخچە و شوێنە گشتییەکان دادەخرێن، بەڵام رێگە دەدرێت بە هاتووچۆکردنی ئۆتۆمبێلی هێزە ئەمنییەکان، تیمە تەندروستییەکان، ئەمبوڵانس و ئەوانەی لە ئەرکی فەرمیدان.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com