چۆن موچەی ئەم مانگەی دابینکرا؟

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، بۆ تەواو کردنی مووچەی فەرمانبەران حکومەتی هەرێم قەرزی کردووە، بەڵام قەرزەکە چۆنە و لە کوێوە کراوە نایزانم.   

داوای دواکەوتنی دوو مانگ لە دابەش نەکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم، حکومەتی هەرێم بڕیاریداوە پێش جەژن موچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەش بکات، بەشێک لە هاوڵاتیان و هەندێک لایەنی حزبی پرسیاری ئەوە دەکەن حکومەتی بۆ چی تائێستا پارەی هەبووە و دابەشی نەکردووە. 

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، زیاد جەبار، سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان، لە بارەی سەرچاوەی دابینکردنی موچەی فەرمانبەران، ڕایگەیاند: حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە داهاتی ناوخۆی هەرێم ٣٠٥ ملیۆن دۆلای کۆکردووەتەوە، بڕەکەی دیکەشیان ئەوەی، کە وەزارەتی دارایی هەرێم بە ئێمەیان گووتووە حکومەت قەرزی کردووە، بەڵام قەرزەکە چۆنە و لە کوێوە کراوە نایزانم. 

  سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان، جەختیشیکردەوە و گوتی “حکومەتی عێراقیش بڕی ٤٠٠ ملیار دینارەکەی بۆ هەرێمی کوردستان ڕەوانە کردووە”.

پێشتر لیزا فەلەکەدین کاکەیی ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان، ڕایگەیاندبوو “توانرا لەرێگەی قەرز وەرگرتن لە وەبەرهێنەرانی هەولێر و دهۆک و یەک وەبەرهێنەری سلێمانی گوژمەیەکی بەرچاو کۆبکرێتەوە و موچەی سەرجەم وەزارەت و دەستەکان پێش جەژن دابەشبکرێت”.   

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com