وەفدێکی عێراقی پرسێکی گرنگ یەکلا دەکاتەوە

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر عێراق بتوانێت قەرز بکات، ئەوا دەستنابرێت بۆ کەمکردنەوەی مووچەی هیچ مووچە خۆرێک. 

لە چەند مانگی رابردوو بەهۆی كەمبوونەوەی خواست نرخی نەوت بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزینی بەخۆیەوەبینی و ئەوەش كێشەی دارایی بۆ عیراق دروستكردوە و داهات بۆ یەك لەسەر چوار كەمیكرد، چەند پێشنیارێكیش هەیە بۆ روبەڕووبونەوەی قەیرانەكە، یەكێك لەوانە بڕینی بەشێك لە موچەی فەرمانبەران. 

لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچە، جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، لەبارەی کەمکردنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق، ڕایگەیاند: ئەوەی باس دەکرێت تائێستا هەر پێشنیارە و نەبووەتە بڕیار، ئەنجوومەنی وەزیرانیش بەتەنها ناتوانێت بڕیاری کەمکردنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق بدات، دەستبردن بۆ پرسێکی لەو شێوەیە پێویستی بەدەرکردنی یاسایە لە پەرلەمانی عێراقەوە، ئەوان لە شەقام دەترسن، بۆیە ئەگەر بڕیارێکی وەهاش بدرێت، تەنها مووچەی پلە باڵاکان کەمدەکرێتەوە، نەک مووچەی فەرمانبەری ئاسایی.                              

سەبارەت بەوەی حکومەت دەیەوێت چی بکات، جەمال کۆچەر، گوتی “ئێستا حکومەتی عێراقی چاوەڕوانی ئەوەیە، کە داهاتی زیاد بکات، بەو پێیەی نرخی نەوت بەرەو بەرزبوونەوە دەڕوات، ئەگەر نرخی نەوت بەرزبوونەوەی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت، ئەوا دەستنابرێت بۆ کەمکردنەوەی مووچەی فەرمانبەران”.  

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ئاماژە بەوە دەکات، حکومەتی عێراق لە پلانیدایە لە ڕۆژانی داهاتوو وەفدێکی حکومی سەردانی چەندین وڵاتی عەرەبی و ئەوروپی بکەن، لەگەڵ سندوقی دراوی نێودەوڵەتی گفتوگۆ بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی قەرز بۆ پڕکردنەوەی ئەو کورتهێنانەی لە بوودجەدا هەیە.     

ناوبراو جەختیشیکردەوە “ئەگەر حکومەتی عێراق بتوانێت قەرز بکات، ئەوا دەستنابرێت بۆ کەمکردنەوەی مووچەی هیچ مووچە خۆرێک، چونکە ئەوان ترسیان لەوە هەیە، کە جارێکی دیکە نارەزایی و خۆپیشاندانی شەقام بەهێزتر لە جاران دەستپێبکاتەوە، ناڕەزاییەکانی پیشوو زیاتر ئەوانە بوون کە دانەمەزرابوون، ئێستا ئەگەر دەستببرێت بۆ کەمکردنەوەی مووچە، ئەوا ناڕەزایی و خۆپیشاندانەکان زۆر ئاڵۆزتر دەبن، بۆیە لە بڕوایەدانیم بەئاسانی بتوانرێت دەستببرێت بۆ کەمکردنەوەی مووچەی فەرمانبەران”. 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com