هەناردەی نەوتی عێراق دادەبەزێتەوە

0

نوچە-ڕۆیتەرز

وەزارەتی نەوتی عێراق، لە بارەی دۆخی بازاڕەکانی نەوت هۆشداری دەدات و دەشڵێت، ریژەی هەناردەی نەوتی ئەم وڵاتە تا دێ دادەبەزێ.

بە گوێرەی بەیانی فەرمی وەزارەتی نەوتی عێراق، ڕادەی هەناردەی ئەم ڵاتە لە مانگی مەی بە رێژەی ٦.٦ دابەزیەوە.

وەزارەتی نەوتی عێراق ڕاشیگەیاندووە، ئەم دابەزینە، نەوتی هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە.

لە درێژەی بەیانی وەزارەتی نەوتی عێراقدا هاتووە: هەناردەی نەوتی عێراق لە مانگی ڕابردوو بە شێوەی نیونجی ٣ ملیۆن و ٢١٢ هەزار بەرمیل بووە لە ڕۆژدا.

عێراق، کە ئاماری بەرهەمهێنانی نەوتی خۆی ئاشكرا ناکات، بە پێی ڕێککەوتنی ئۆپێک پڵاس، لە مانگەکانی مەی و جون، دەبێ ڕۆژانە ٣ ملیۆن و ٥٩٠ هەزار بەرمیل ڕەوانەی بازاڕەکانی نەوتی جیهان بکات.

عێراق و سعودیە، لە ٢٣-ی مانگی مەی لە سەر پابەندبوونی خۆیان بە کەم بوونەوەی پشکی بەرهەمهێنانی نەوت جەختیان کردۆتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com