گۆڕان: کاتی دژایەتی نییە

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

باژێڕوانی بزووتنەوەی گۆڕان لە هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت، گۆڕان هەوڵدەدات زەمینەسازی بۆکۆبوونەوە لێکتێگەیشتنی حزبە سیاسییەکان بکات.

 ماوەی دوو ڕۆژە شاندێکی بزوتنەوەی گۆڕان بەسەرۆکایەتی عومەری سەید عەلی، ڕێکخەری گشتی ئەو حزبە، زنجیرەیەک سەردانی بۆ لای حزب و لایەنەسیاسییەکانی هەرێمی کوردستان لە سەر ئاستی باڵای حزبەکان دەستپێکردووە، دوێنی سەردانی هەریەک لە یەکێتی و یەکگرتووی ئیسلامی کرد، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆش سه‌ردانی مه‌كته‌بی ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی عه‌لی باپیری كرد و هه‌ردوولا كۆبونه‌وه، بڕیاریشە سەردانی پارتی دیموکراتی کوردستان بکات.                                                                        ‌

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، نزار مەحمود، باژێروانی بزووتنەوەی گۆڕان لە هەڵەبجە، سەبارەت بە ئامانجی سەردانی شاندێکی حزبەکەی بۆ لای حزب و لایەنەسیاسییەکانی هەرێم، ڕایگەیاند”بزووتنەوەی گۆڕان وەک هێزیكی سیاسی خۆی بە بەرپرسیار دەزانێت، لەم کاتەدا کە حزبەکان لە یەک دوورن، بەیەکەوە کۆنابنەوە و لە دوورەوە لێدوانی دژ بەیەک دەدەن، هەوڵدەدات زەمینەسازی بکات بۆ ئەوەی حزبەکان بتوانن بەیەکەوە کۆببنەوە و جۆرێک لە لێکتێگەیشتنیان هەبێت”.                                                                                                                         

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا دۆخ و ژیانی خەڵکی کوردستان لە ئاستێکی خراپدایە، بەهۆی قەیرانی دارایی و نەبوونی موچەوە، هەروەها تۆپبارانکردنی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، لە لایەن تورکیا و ئێرانەوە بەردەوامی هەیە و خەڵکی سڤیل بەهۆیەوە بوونەتە قوربانی، بۆیە پێویستە هەموومان بەیەکەوە سەرنجمان لەسەر چاککردنی ئەم دۆخەی ئێستا بێت.                                                                                                             

باژێروانی گۆڕان لە هەڵەبجە، ئامانجی حزبەکەی لەم سەردانانە دەخاتەروو “گۆڕان دەیەوێت، هەرچۆنێک بووە بە هەموولایەکمان بتوانین ئەم دۆخە نا لەبارەی هەرێمی کوردستان تێپەڕێنین و باری سەرشانی خەڵک سوک بکەین، بە حزبەکانی بەشدار لە حکومەتی هەرێم و ئەو حزبانەشی کە ئۆپۆزۆسیۆنن، کار بۆ تێپەڕاندنی ئەم قەیرانانە بکەین، چونکە ئێستا کاتی ئەوە نییە لایەنەکان دژی یەکتری قسەبکەن”.                           

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com