خۆپیشاندانەكانی عێراق بەردەوامن

0

شلێر سەعید 

لە شەوی 26-27/7/2020، دژی نەبوونی خزمەتگوزاری خۆپیشاندان لە چەند پارێزگایەكی عێراق دەستیپێكردەوە و دوێنێش دوو خۆپیشاندەر گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەكی دیكەش برینداربوون.

پێدەچێ‌ خۆپیشاندانەكان دڕێژەیان هەبێت و هەمو روی دەمیان لە سەرۆك وەزیران مستەفا كازمیە ، و بە بەرپرسیاری یەكەمی دەزانن، هەرچەندە پێشوتر كازمی بانگەشەی ئەوەی كردبو كە نەیاری هەن و دەیانەوێ‌ حكومەتەكەی ناشیرن بكەن ، بەڵام زۆربەی سیاسەت مەداران و ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران ئەو خۆپیشاندانە بە ڕاست دەزانن و پێیان وایە دەبێ داواكارەكانیان جێ بەجێ بكرێت. 

 ئەحمەد فەلاح گەنجێكی چالاكوانی ناو خۆپیشاندەران  توێتێكی  دەڵێت: كەس پاڵنەرنەبوە بۆ ڕاپەرینی    عێراقیەكان دژی نیزام و سیاسیەكان خۆیان نەبێت، و كەس قەیران و ئاژاوە دروست ناكات جگە لە سیاسیەكان، و ئەوان هیچ هەست بەو مەترسیانە ناكەن كە بەرۆكی گەلی عێراقی گرتوە.

حکومەتەکەی مستەفا کازمی لە دەستدرێژی کردنە سەر خەڵکی ناڕازی بەرپرسیارە

خۆپیشاندانەکانی بەغدا و چەند شارێکی دیکەی عێراق بەردەوامی هەیە  و تا ئێستا  2خۆپیشاندەر   کوژرا و  چەندینیانی  دیکە برینداربوون.

  بەدر زەیادی ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، فەرمانی تەقەکردن لە خۆپیشاندەران، لەلایەن دەسەڵاتێکی باڵاوە دراوە، بۆیە حکومەتەکەی مستەفا کازمی لە دەستدرێژی کردنە سەر خەڵکی ناڕازی بەرپرسیارە، داوای سزادانی ئەو کەسانەی کرد، کە فەرمانەکەیان داوە و ئەوانەشی تەقەیان کردووە.

هاوکات، حوسێن عەرەب، گوتەبێژی هاوپەیمانی عراقیون، داوای لە سەرۆک وەزیران کردووە، بە زووترین کات، ئەنجامی لێکۆڵینەوە لە بکوژانی خۆپیشاندەران ئاشکرابکات.

كازمی زۆر لەسەرخۆیە بۆ جێبەجێكردنی ئەو بەرنامەی هەی بوو بۆ حكومەتەكەی

“ماجد شنگالی ئەندامی پێشوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، قسەكانی كازمی سەبارەت بە ڕووداوەكانی ئەم دوایە بەتایبەت خۆپیشاندانەكان دوورە لە ڕاستی و ئەو هەڵدێت لە بەرپرسیارێتی “كازمی زۆر لەسەرخۆیە بۆ جێبەجێكردنی ئەو بەرنامەی هەی بوو بۆ حكومەتەكەی بەتایبەت سەبارەت بە پرسەكانی كۆرۆناو وقەیرانی دارایی و وهەڵبژاردنی پێشوەختەو قەیرانی كارەبا.

شنگالی دەشڵێت، ئەو ڕوبەڕووبونەوەی هێزی ئەمنی دەیكەن بەرامبەر خۆپیشاندەران، بیانو هێنانەوە لەلایەن كازمی هەڵاتنە لە بەرپرسیارێتی و زۆر دوورە لە ڕاستی.

عەباس سروتت، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، عێراق زۆرترین بێكاری و هەژاری تێدایە لەگەڵ ئەو هەموو سەرچاوە داراییەی هەیەتی و هەژاریش سەر دەكێشی بۆ توندوتیژی و تیرۆریستی، كە هەندێك گروپی توندڕەو بەكاریان دێنن.

عەباس سروستت ئاماژەی بەوەشكرد، كە زۆربەی خۆپیشاندانەكانی پارێزگاكان داوای باشكردنی بارودۆخ دەكەن و چارەسەركردنی هەژاری و بێكاری و ئەو داواكاریانەش مافی خۆیانە و پاڵپشتیان لیًدەكەین نا بێت هێزە ئەمنیەكان ڕوبەڕوویان ببنەوە، چونكە بە پێی دەستور پاڵپشتی دەكات لە خۆپیشاندانی ئاشتیانە گەر داواكاریەكەكان لە جێی خۆی بێت و ئێستا زۆربەی پارێزگاكان لە هەژاری و بێكاری پەنا دەبەن بۆ خۆپیشاندان بۆداواكردنی خزمەتگوزاری و و باشكردنی هەلی كار و ژیانی خەڵك.

نەوت هیچ نییە ناتوانین موچەشی پێ بدەین

لە لێدوانێكی تایبەتدا، سەبارەت بە خۆپیشاندانەكانی عێراق، عەلی سەعدون، لە لیژنەی ئابوری و وەبەرهێنان، لە كوتلەی سائیرونی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بەنوچەی ڕاگەیاند: هاوڵاتی خۆپیشاندان دەكات، كە پلەی گەرما بەرزبۆتەوە، بەڵام لە بنەڕەتەوە هەر ئاو و كارەبا نییە، بەڵكو زۆربەی خزمەتگوزارییەكان نییە چ لە ڕووی ئاو و كارەبا و پەروەردە و تەندروستی، لەهەرلایەكەوە سەیركەی نییە لەو وڵاتە.

گوتیشی، هەمو ئەوانەش پێویستیان بە چاكکردنە و ئەوەش پارەی دەوێت و پارەش نییە، چونكە تەنها داهاتمان نەوتە ئەوەش هۆكاری سەرەكیە بۆ داڕمانی ئابوری وڵات، كاتێك بودجە بە ملیاران بوو هیچیان نەكرد و خەرجكرا.

ئەندامەكەی لە لیژنەی ئابوری و وەبەرهێنان پێی وایە، گەر كازمی پیاوی وڵاتە، بەڕاستی دەبێت ژێرخانی ئابوری دابین بكات و نابێ تەنها پشت بە داهاتی نەوت ببەستین، چونكە ئێستا نەوت هیچ نییە ناتوانین موچەشی پێ بدەین.

عەلی سەعدون ڕونیشی كردەوە، كە كاتێك پارە زۆربوو بە ملیار بە هەدەر دەدرا،  لە 2007 و 2008 و 2009   گرنگیان بە ژێرخانی ئابوری نەدا و خزمەتگوزارییەكانیان پێشكەشنەكرد، چونكە هەر سەركردەیەك هاتووە تەنها بەرژەوەندی خۆی ویستوە و چاوی لەوە نەبووە وڵات ئاوەدان كاتەوە.

سەرچاوەکان

 HYPERLINK “https://www.almaalomah.com/2020/07/28/487325/” https://www.almaalomah.com/2020/07/28/487325/

https://www.france24.com/ar/tag/مظاهرات-في-العراق/

https://www.kurdistan24.net/so/news/98ec9911-eef8-4fb5-a694-050404d5abff

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com