چاودێرێکی سیاسی: بەغدا نابێ لە تورکیای قبووڵ بکات

0

ئەسعەد مورادی

وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا هەڵوێستی لەبارەی بۆردومانكردنەكەی توركیا و شەهیدبوونی دوو ئەفسەری كوردی هێزی پاسەوانی سنوور راگەیاند. چاودێرێکی سیاسیش دەڵێت ”فەرەنسا لەگەڵ تورکیا و سیاسەتەکانی تورکیا کۆمەڵێک کێشەی هەیە لە ناوچەکە”.

بە گوێرەی راگەیاندراوێكی وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا، كە ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٣ی ٨ی ٢٠٢٠ بڵاو كراوەتەوە، سەركۆنەی بۆردومانەكەی توركیا بۆ سەر ئۆتۆمبێلێكی هێزەكانی پاسەوانیی سنوور كراوە، كە لە ئەنجامدا دوو ئەفسەری باڵای هێزەكە شەهید بوون.

لە لێدوانێی تایبەت بە نوچە، د. بوخاری عەبدوڵڵا، چاودێری سیاسی و مامۆستای زانستە سیاسییەکان، لەبارەی دەستدرێژییەکانی تورکیا لە ناوخاکی هەرێم، رایگەیاند: ئەوەی تورکیا دەیکات کارێی ناڕەوایە بە بیانوی بوونی پەکەکە، لە ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان. تورکیا دەستدرێژی دەکاتە سەر خاکی هەرێم، کە ئاستەنگییەکی زۆری بۆ خەڵکی ئەو ناوچەیە دروست کردووە و خاک و ژینگەی کوردستان وێران دەکات.

بوخاری عەبدوڵڵا دەشڵێت، لە روانگەی یاسای نێودەوڵەتییەوە رێگەپێنەدراوە. هەروەها ئەوەی کێشەکەی قووڵتر کردەوە کوژرانی ئەو دوو فەرماندەیەی پاسەوانی سنووری سەربە بەغدا بوون. بۆیە عێراق نابێ بە هیچ شێوەیە لەسەر ئەو کردەوەیەی تورکیا سازش بکات. هاوکات گوتیشی ”عێراق لە ئێستا دا لە توانایدا نییە سەروەری وڵاتەکەی بپارێزێت”.

لەبارەی هەڵوێستی فەرەنسا بوخاری عەبدوڵڵا گوتی ”فەرەنسا لەگەڵ تورکیا و سیاسەتەکانی تورکیا کۆمەڵێک کێشەی هەیە لە ناوچەکە، بۆیە ئەو هۆشداریەی دراوە لە چوارچێوەی پەلهاویشتن و پێشێلکردنی یاسای نێودەوڵەتی لە لایەن تورکیاوە، کە تورکیا زۆر بێ شەرمانە رێککەوتنی نێودەوڵەتی پێشێل دەکات، بە بیانوی تیرۆر و گەڕان بەدوای نەوتدا و دەیان بیانووی پڕوپوچ، بۆیە وڵاتانی دنیا و بەتایبەتی وڵاتانی دیموکراسی یەکجار بێزار کردووە، لە یێکی تی ئەوروپا تەنانەت تا رادەیەک ئەمریکا و وڵاتانی عەرەبی”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com