راکان جبووری دادگایی دەکرێت

0

شلێر سەعید 

دەستەی دەستپاكی بەتۆمەتی گەندەڵی، فەرمانی قەدەغەی گەشتكردن و بانگهێشتكردن بۆ بەردەم دادگا بۆ هەریەك لە راكان جبووری و بەڕێوەبەری باڵەخانەكانی قوتابخانەكانی كەركوك دەركرد.

لە لێدوانێكی تایبەت بە نوچە، دیلان غفور صاڵح، لە فراكسیۆنی یەكێتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بڕیاری رێگری کردن لە گەشتی پارێزگاری بەوەکالەتی کەرکوک پشتڕاستدەکاتەوە و دەڵێت، دیارە دەستەی نەزاهەی عیراق  بڵاو كراوەیەكی بڵاو كردۆتەوە، فەرمانی بانگهێشتكردنی پارێزگاری كەركوك و بەڕێوەبەری باڵەخانەكانی قوتابخانەكانی كەركوك بۆ بەردەم دادگا دەركردووە، بەڵام جارێ زانیارییەكان نەدراون.

 لەمبارەیەوە فەرمانگەی لێكۆڵینەوەكان لە دەستەی دەستپاكی لە عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاوی كردەوە، كە دادگای لێكۆڵینەوە تایبەت بە پرسەكانی دەستپاكی لە كەركووك، بەپێی ماددەی (340) لە یاسای سزاكان و بەهۆی بەهەدەردانی دارایی گشتیی لە پرۆژەی بونیادنانی ژمارەیەك قوتابخانە كە پێشتر بەشێكی ئەو قوتابخانانە بنیاتنرابوون و دواتر بۆ تەواوكردنی بنیاتنانی قوتابخانەكان درابوونە كۆمپانیایەكی بیانی بە بڕی (57) ملیار دینار، فەرمانی بانگهێشتكردنی پارێزگاری كەركووك و بەڕێوەبەری باڵەخانەكانی قوتابخانەكانی كەركووك بۆ بەردەم دادگا دەركردووە، ئەو دۆسیە پارێزگاری پێشووی كەركووك   (نەجمەدین كەریم)یش دەگرێتەوە، ئەوەش هەر بەپێی راگەیەنراوەكەی دەستەی نەزاهەی عیراق.

لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەیش دراوە كە دادگای تایبەت بە پرسەكانی دەستپاكی لە كەركووك هەر لەسەر ئەو دۆسیەیە، فەرمانی قەدەغەی گەشتكردن و دەستگیركردنی بۆ 23 فەرمانبەری بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی پارێزگای كەركووك دەركردووە لەنێویاندا بەڕێوەبەری پێشووتری پەروەردە.

به‌پێی ماددەی 340 لە یاسای سزادانی عیراقی، هەر فەرمانبەرێك یان هەر راسپێردراوێك بە خزمەتی گشتی بە ئەنقەست زیان بە سامان و بەرژەوەندی ئەو شوێنە بگەیەنێت كە كاری تیا دەكات، ئەوە سزادەدرێت بە ماوەیەك لە حەوت ساڵ زیاتر نەبێت.

ئەو بڕیارانە دوای ئەوە هاتووە، كە لە كۆتاییەكانی مانگی ئابدا، دەستەی نەزاهە دەستی گرتووە بەسەر ژمارەیەك بەڵگەنامە و نوسراوی تایبەت بە دروستكردنی خوێندنگەكان لەناو كۆمپانیای جێبەجێكار.

بەپێی بەڵگەنامەكان وەك دەستەكە ئاماژەی پێداوە، كۆمپانیای جێبەجێكار دەستكاری دیزاینی سەرەكی پڕۆژەكەی كردووە، هەروەها ژمارەی خوێندنگەكانی لە 25 خوێندنگەوە بۆ 18 خوێندنگە كەمكردۆتەوە.

لەپاڵئەوەشدا كۆمپانیاكە گۆڕانكاریی لە دیزاین و روبەڕی خوێندنگەكانیشدا كردووە، بەبێ رەزامەدی وەزارەتی پلاندانان، ئەوەش پێچەوانەی ئەو بەندانەیە كە لە گرێبەستی دروستكردنی خوێندنگەكاندا هاتووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com