كۆمپانیای DNO بە سیستەمێكی نوێ بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێم زیاد دەکات

0

(نوچەنێت)

كۆمپانیای DNOی نەرویجی رایگەیاند كە بە سستمی کارکردنی زیاتر بە خەرجی کەمتر، بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستان زیاد دەكات و بۆ ئەمەش لە چارەگی سێیەمدا بۆ 113 هەزار و 700 بەرمیل بەرزکردووەتەوە، بەرهەمهێنان لە هەردوو کێڵگەی نەوتی تاوکێ و پێشابوور بەراورد بە چارەگی دووەمی ئەمساڵ %12 بەرزبووەتەوە.

 لە راگەیێنراوێکدا كۆمپانیای ناوبراو دەڵێت: “پێچەوانەی پێشبینییەکان، بەرهەمهێنان لە هەردوو کێڵگەی تاوکێ و پێشابوور بەرزبووەتەوە، هۆکارێکی سەرەکیش کارکردنی زیاتر بە خەرجی کەمتر بووە .”

هەر بەپێی ئەم راگەیانراوە، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ناوبراو دەڵێ “لە مانگی حوزەیرانەوە تیمەکانمان لە کوردستان دەستیان بە بەرگژەی نوێ کرد، کاری زیاتر بە خەرجی کەمتر کراوە، چارەسەری داهێنەرانە لە بەرهەمهێنانی نەوت کراوە، ئەنجامەکەشی ئەوەیە ئەمڕۆ دەبینرێت”.

 پێویستە بگووترێ پڕۆژەی راکێشان و دەرهێنانی گاز لە پێشابوور و تاوکێ، کە لە  ناوەڕاستی ئەمساڵ دەستیپێکردووە بەردەوامە، پێشبینیش دەکات بە هەمان ئەو ئەنجامەی لە چارەگی سێیەم بەدەستهاتوون لە ساڵی 2020 بێنە دەرەوە.

 لەبارەی داهاتیش کۆمپانیاکە رایگەیاندووە، داهاتەکەیان بۆ زیاتر لە دوو هێندە بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 163 ملیۆن دۆلار لەو چارەگەدا، ئەوەش بەهۆی باشتربوونی نرخی نەوت بووە.

کۆمپانیای DNO ی نەرویجی لە مانگی تەممووزی ئەمساڵ هەڵکۆڵینی بیری زەرتک یەك، گەڕان بەدوای بیری نەوت لە باشیک و  و بیری باشیک دووی تەواوکرد.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com