قوباد تاڵەبانی : چیتر ناتوانین دەرچووان دابمەزرێنین

0

(نوچەنێت)

قوباد تاڵەبانی رایگەیاند كە حكوومەتی هەرێم ناتوانێت هیچ دەرچوویەكی زانكۆو پەیمانگاكان دابمەزرێنێ و رەخنەشی لە زانكۆكانی هەرێم گرت كە ناتوانن وەكو پێویست گەنجنمان فێر بكەن و كەسێكی رۆتینیان لێ دەردەچێت.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەمیانەی بەشداریكردنی لەهەفتەی كارسازی جیهانی كە لەشاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت وتی “ژمارەی فەرمانبەران لەهەرێمی كوردستان زیاتر لە 700 هەزار كەسە ئەمەش بۆ هەرێمێكی وەك كوردستان زۆر زۆرە و توانای حكومەتیش سنوردارە، بۆیە چیتر ناتوانین هەموو دەرچوویەك دابمەزرێنین، ئەوەندەی پێمان گەیشتووە و دەزانین زانكۆكانی هەرێم بەشێوەی پێویست گەنجان فێر ناكەن، زیاتر كەسێكی رۆتینی دروست دەكەن، بۆیە پێویستە وا بكەین زانكۆكان ببەستینەوە بەبازاڕەوە لەزانكۆكانەوە كەسانێك دورست بن بچنەوە بازاڕەوە كار بكەن، نەك تەنها چاوەڕوانی حكومەت بكەن”.

تاڵەبانی ووتیشی “كوردستان خاوەن توانا و بیرۆكەی باشە و دەبێت حكومەتیش لەگەڵ سەردەمەكە بگونجێنن.

ئەوەشی روونكردەوە كە “كوردستان خاوەن توانا و بیرۆكەی باشە و دەبێت حكومەتیش لەگەڵ سەردەمەكە بگونجێنن، هەڵسەنگاندنێكی گشتگیریشیان بۆ كارەكانی حكومەت كردووە”.

ناوبراو لەبارەی تۆماركردنی كۆمپانیاكانیش لە هەرێم ئاماژەی بەوەكرد، “تۆماركردنی كۆمپانیا پڕۆسەیەكی ئاڵۆزە، بەڵام هەوڵ دەدەن رێگرییەكانی تۆماركردنی كۆمپانیا ناهێڵن”.

هەفتەی كارسازی جیهانی لەشاری سلێمانی لە دوێنێوە دەستی بە كارو چالاكییەكانی خۆی كردووە كە  لەلایەن كۆمپانیای ڤیم فاوەندەیشنەوە بەڕێوەدەچێت.  

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com