وەزارەتی تەندروستی لەبارەی دەنگۆی بڵاوبوونەوەی (ڤایرۆسی سارس لە سلێمانی) هاتەدەنگ

0

(نوچەنێت)

دەزگای تەندروستیی پێشمەرگەی سلێمانی بڵاویکردەوە کە گومان دەکرێت چەند کەیسێکی ڤایرۆسی سارس لە شارەکە بڵاوبووبێتەوە و لە تاقیکردنەوەکەیان وا دەردەکەوێت، جگە لە نەخۆشیی کۆرۆنا، ڤایرۆسی سارسیش بڵاوبووبێتەوە.

 لە راگەیێندراوەکەی دەزگای تەندروستیی پێشمەرگە کە پشتی بە پشکنینەکانی تاقیگەی ئاسا بەستووە، ئاماژە بەوە کراوە، “لە پشكنینە نوێیەكاندا بۆ گومانلێكراوان بە پەتای كۆرۆنا بۆمان دەركەوتووە كە لە ئێستادا جگە لە ڤایرۆسی كۆرۆنــــــا، ڤایرۆسی سارس كە بە Severe Acute Respiratory Syndrome (SARS) ناسراوە لەناو هاووڵاتییاندا بڵاوبووەتەوە”.

لایخۆشییەوە وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان دوای ئەو راگەیێندراوەی وەزارەتی پێشمەرگە، لەبارەی دەنگۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی سارس لە سلێمانی بڵاوکردەوە و دەڵێت، تەنیا ئەوان دەتوانن راگەیێندراو لەبارەی هەبوون یاخود نەبوونی ڤایرۆسێکەوە بڵاوبکەنەوە و “تاوەکو ئێستاش هیچ بەڵگەیەکی پەسندکراو نییە” بۆ بوونی ڤایرۆسی سارس لە هەرێمی کوردستاندا.

 نەخۆشیی سارس، نەخۆشییەکی گوازراوەیە و سەر بە خێزانی ڤایرۆسی کۆرۆنایە، پێشتر لە ساڵی 2003 بڵاوبووەتەوە و بەپێی زانیارییەکانی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، ڤایرۆسەکە لەڕێگەی هەوا و کەلوپەلەوە دەگوازرێتەوە و ماوەی مانەوەی لەنێوان 7 بۆ 10 رۆژە، زیاتر کەسانی 25 بۆ 75 ساڵ تووشدەبن.

بۆیەكەمجاریش ڤایرۆسی سارس لە پارێزگایەكی ووڵاتی چین بەناوی گوانگدۆنگ لە نۆڤەمبەری 2002 لە بڵاوبۆتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com