نوچه‌نێت
له 26ى تشرینى 2016 یاسایه‌ك بۆ بهفهرمیكردنى حه‌شدى شه‌عبى ده‌رچوو، وێراى تێپه‌ڕبوونى چوارساڵ به‌سه‌ر ئه‌و یاسایه ئێستایش زۆرێك له لایه‌نه عێراقییه‌كان ئه‌و هێزه به پێویست نازانن و داواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ده‌كه‌ن.
له‌سه‌ره‌تاى شه‌ڕى داعش به فه‌تواى عه‌لى سیستانى مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه له عێراق، حه‌شدى شه‌عبى دانرا كه میلیشیایه‌كه چه‌كداره‌كانى له شیعه‌كان پێكهاتووه، وێراى راگه‌یاندنى سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعش له كۆتایى 2017 ،ئه‌وا ئه‌و هێزه هێشتا به‌رده‌وامه و كاریگه‌رییه‌كى نه‌رێنیشى له‌سه‌ر بارودۆخى ئه‌منى و سیاسى عێراق هه‌یه.
ئه‌مڕۆ ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى “جه‌زیره” راپۆرتێكى له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بڵاوكردووه‌ته‌وه و باس له‌وه ده‌كات زۆرێك له‌لایه‌ن عێراقییه‌كان ئێستایش داواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى حه‌شدى شه‌عبى ده‌كه‌ن، هه‌رچه‌نده له رۆژێكى وه‌ك ئه‌مڕۆ 26ى تشرینى دووه‌مى ساڵى 2016 ملیشیاى حه‌شد به‌فه‌رمى كراوه.
یه‌حیا كوبه‌یسى نووسه‌ر و توێژه‌رى عێراقى بۆ ماڵپه‌ڕى “جه‌زیره” ده‌ڵێ، یاساى حه‌شدى شه‌عبى كۆمه‌ڵێك كێشه‌ى بۆ عێراقییه‌كان دروست كردووه، له‌وانه لاسه‌نگى له‌نێوان هێزه‌كان دروست كردووه چونكه هه‌ندێك له هێزه‌كان خاوه‌ن چه‌ك و هه‌ندێكى تر بێ چه‌كن.
یه‌حیا كوبه‌یسى ئاماژه بۆ ئه‌وه‌یش ده‌كات كێشه‌یه‌كى تر‌ى یاساكه ئه‌وه‌یه ئه‌م یاسایه دژى ده‌ستوور ده‌رچووه، چونكه له ده‌ستووردا باس له‌وه كراوه هێزه عێراقییه‌كان سه‌ربه وه‌زاره‌تى به‌رگرى ده‌بن، كه‌چى ئێستا ئه‌و هێزه له ده‌ره‌وه‌ى وه‌زاره‌تى به‌رگرییه و پابه‌ندى فه‌رمانده‌یى هێزه چه‌كداره‌كان نابن.
جه‌مال كۆچه‌ر په‌رله‌مانتارى یه‌كگرتوو له په‌رله‌مانى عێراق ده‌ڵێ، یاساى حه‌شدى شه‌عبى له‌بنه‌ڕه‌تدا له‌لایه‌ن هێزه شیعه‌كان دانراوه، هه‌رچه‌نده ژماره‌یه‌كى زۆر له لایه‌نه سوننه‌كان و كوردییه‌كان دژایه‌تییان كردووه.
جه‌مال كۆچه‌ر ده‌ڵێ یاساكه دووڕووى هه‌یه رووێكى ئاشكرا و روویه‌كى شاره‌وه. رووه ئاشكراكه‌ى ئه‌وه‌یه به‌م یاساى پاڵپشتى دارایى بۆ ئه‌و هێزانه دیار ده‌كرێت كه رۆژگارێك شه‌ڕى داعشیان كردووه.
رووهكهى تر خواستى هه‌ندێك لایه‌نى سیاسی شیعه‌یه له‌وه‌ى هێزێكى هاوشێوه‌ى حزبوڵاى لبنانى و حووسییه‌كانى یه‌مه‌ن و فه‌یله‌ق قودسى ئێرانى له عێراق هه‌بێت.
زافه‌ر عانى په‌رله‌مانتارى سوننه‌یش باس له‌وه ده‌كات حه‌شدى شه‌عبى دوو ئاستى هه‌یه یه‌كه‌میان خۆبه‌خشى جه‌ماوه‌رییه، ئه‌وه‌یان ئه‌و كه‌سانه‌ن كه خۆبه‌خشانه شه‌ڕى داعشیان كردووه، به‌ڵام ئاسته‌كه‌ى تر سیاسییه و ئێستا رۆژ له‌دواى رۆژ به‌هێزتر ده‌بێت.
له كۆى راپۆرته‌كه‌ى كه‌ناڵى جه‌زیره دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرێته‌وه، ده‌ركردنى یاساى حه‌شدى شه‌عبى له لایه‌ن په‌رله‌مانى عێراقه‌وه، بابه‌تێكى ده‌ستوورى نه‌بووه. هه‌رچه‌نده له شێوه‌ى یاسا بووه، به‌ڵكو كاغه‌زێك بووه بۆ ره‌وایه‌تیدان و هێشتنه‌وه‌ى حه‌شدى شه‌عبى بووه و ئێستایشى له‌گه‌ڵ دابێ زۆربه‌ى پێكهاته سیاسییه‌كانى عێراق له بوونى ئه‌و هێزه رازى نیین.
له‌ماوه‌ى سه‌رۆكایه‌تى حه‌یده‌ر عه‌بادى و دواتریش عادل عه‌بدولمه‌هدى چه‌ندان بڕیار بۆ جڵه‌وكردنى حه‌شدى شه‌عبى دراوه و ته‌نانه‌ت عه‌بدولمه‌هدى بڕیارى تێكه‌ڵكردنى حه‌شدى شه‌عبى به هێزه عێراقییه‌كان ده‌ركرد، كه‌چى هیچ یه‌كێك له‌م هه‌وڵانه سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون.