شلێر سه‌عید، تایبه‌ت به نوچه‌نێت
له كاتێكدا پرۆژه‌ى گواستنه‌وه‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌غدا به لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عيَراق ده‌درێت، چه‌ند په‌رله‌مانتارێكى عه‌ره‌ب ده‌ڵێن ده‌بێت ته‌نیا مووچه‌ى 600 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر بدرێت نه‌وه‌ك ملیۆنێك و 270 هه‌زار مووچه‌خۆر.
بۆ تەواوكردنی رێكارە یاساییەكانی پرۆژەی گواستنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ بەغدا، ئه‌مڕۆ بە فەرمی نووسراوه‌كه رادەستی هه‌یسه‌م جبوورى سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق كرا.
یه‌كێك له‌و ئه‌ندامانه‌ى لیژنه‌ى دارایى له لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت ده‌ڵێ، “هەرێم ناتوانێت مووچە بدات بۆیە وا باشترە مووچەخۆرانی هەرێم بچنەوە سەر عێراق”
جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لەبارەی گواستنەوەی مووچەی فەرمانبەران بۆ عێراق، بەنوچەنێتى گوتى، “ئه‌گه‌ر مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان نهگوازرێتەوە عێراق، ئەوە هەرێمیش ناتوانێت مووچە بدات، هەرێمیش حەزی لەوە نییە مووچەخۆران بگوازرێنەوە عێراق، ئیتر نازانین چ روو دەدات بەم شێوەش كێشەی مووچە بەردەوام دەبێت” .
عه‌بدولهادى سه‌عداوى ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق پێشتر گوتبووى، له تۆمارى وه‌زاره‌تى دارایى عێراق، هه‌رێمى كوردستان ته‌نیا 600 هه‌زار فه‌رمانبه‌رى هه‌یه. كه‌چى ئه‌و داتایانه‌ى كه حكوومه‌تى هه‌رێم به حكوومه‌تى پێشووى عێراقى داوه ملیۆنێك و 270 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر هه‌یه.
ئه‌مه‌یش ئاماژه‌یه بۆئه‌وه‌ى كه مووچه‌ى ته‌واوى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم نه‌درێت، له‌و باره‌یه‌وه جه‌مال كۆچه‌ر له لێدوانه تایبه‌ته‌كه بۆ نوچه‌نێت باسى له‌وه كرد ده‌بێت ئه‌م مه‌سه‌له‌یه حكوومه‌تى هه‌رێم به دانوستاندن یه‌كلایى بكاته‌وه. چونكه ئه‌گه‌ر وا بێت ئه‌وا فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم زیانیان به‌رده‌كه‌وێت.
جه‌مال كۆچه‌ى گوتى، “ئه‌مه زوڵمه له كورد ده‌كرێت، چونكە ئەو 600 هەزارە هی ساڵی 2011 یە ، لەو كاتەوە بەغدا سێ هێندە ژمارەی مووچەخۆرانی زیادی كردووە، ئه‌گەر واش بێت چۆن دەبێت هەرێم وەك خۆی بمێنێتةوة و هی بەغداش زیاد بكات”
له‌كۆتاییشدا جه‌مال كۆچه‌ر دووپاتى كرده‌وه كه ئه‌وان داوایان كردووه هه‌موو مووچه‌خۆران بگوازرێنه‌وه سه‌ر عێراق نه‌وه‌ك ته‌نیا 600 هه‌زاره‌كه.