شلێرسەعید، تایبەت (بەنوچەێت)
شێروان میرزا لە لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ، دەڵێت گەر بودجەی 2021 بێتە پەرلەمان و رێكەوتن نەكرابێت ئەوا ئێمە ناتوانین لە پەرلەمان رێكەوتن بكەین .
بریارە سبهی سێشهم وهزارهتی دارایی رهشنووسی بودجهی 2021 له كۆبوونهوهی ههفتانهی ئهنجوومهنی وهزیران تاوتوێ بكرێت، بێ ئەوەی پشكی ههرێمی كوردستان له بودجهكه دیاریبكرێت .
شێروان میرزا لە لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەبارەی سەردانی شاندی هەرێم بۆ بەغدا بە(نوچەنێت)ی راگەیاند “دەمێكە ئێمە هاواردەكەین كە پێویستە هەرێمی كوردستان شاند بنێرێتە بەغدا، لەبەرئەوەی گەر بودجەی 2021 بێتە پەرلەمان و رێكەوتن نەكرابێت ئەوا ئێمە ناتوانین لە پەرلەمان رێكەوتن بكەین” .
هۆكاری ئەوەی بۆچی هەرێم شاند نانێرێت، ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی دەڵێت “ئێمە نازانین شاندی هەرێم بۆچی لەگەڵ حكومەتی عێراق دانوستان ناكەن لە عینادیە یان چۆنە ئەوە دەبێت هەرێم وڵام بداتەوە”.
شێروان میرزا ئاماژەی بەوەشكرد سبەی پرۆژە یاسای بودجەی 2021 دەگاتە ئەنجومەنی نوێنەران، هێشتا كات ماوە گەر حكومەتی هەرێم دانوستان بكات و لەسەر پشكی هەرێم رێككەووتن بكەن .