نوچه‌نێت
دوێنێ چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له به‌غدا روویدا، میلیشیایه‌ك به ناوى “ئه‌هل مه‌عروف” به‌رپرسیارێتى ته‌قینه‌وه‌كانى له ئه‌ستۆ گرتووه، كه ئه‌مه‌یش گرووپێكى نوێییه و دێته ریزى میلیشیاكانى شیعه.
دوێنێ سێ ته‌قینه‌وه له به‌غدا دوكانى مهیفرۆشهكانى كرده ئامانج، دواتر له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان گرووپێك به‌ناوى كۆمه‌ڵه‌ى “ئه‌هل مه‌عروف” به‌رپرسیارێتى خۆیان له ته‌قینه‌وه‌كان راگه‌یاندن.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كان گوتوویانه هاوشێوه‌ى ئه‌و ته‌قینه‌وانه كه پێشتر روویان داوه، له‌وانه‌یه هه‌ر هه‌مان گرووپ ئه‌نجامى داون.
پێشتر له راپۆرته‌كان باس له‌وه كراوه كه میلیشیاكانى شیعه سه‌رانه له بازرگانى مه‌ی ورده‌گرن و له‌سه‌ر ئه‌م داهاته‌یش له ركابه‌رى یه‌كتردان.
سه‌باره‌ت به‌و گرووپه نوێیه له راپۆرته‌كه‌ى حوڕه گومانى ئه‌وه ده‌كرێت سه‌ربه عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق بن.
ئه‌و گرووپه ته‌نیا كارى وه‌ستانه له دژى ئازادییه كه‌سییه‌كانه و پێشتریش گرووپێكى هاوشێوه به ناوى ره‌بعوڵا كه سه‌ربه كه‌تائیبى حزبوڵا بوو چه‌ندان جار هێرشى كردووه سه‌ر سه‌نته‌ره‌كانى جوانكاریى و مه‌ساج.