كەمى بەشدارى خەڵك لە هەڵمەتى هەڵبژاردنەكان ئەردۆغان بێ هيوا دەكات تورکیە

نوچەنێت

كەمى بەشدارى خەڵك لە گردبوونەوەى جەماوەريى پارتى دادوگەشەپێدان لە ئيستەنبۆڵ بۆ هەڵبژاردنى شارەوانييەكان بۆتە مايەى بێ هيوايى رەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆكى ئەو پارتە.

دووشەممە (25/ ئادار/ 2024) ماڵپەڕى (عەرەبى 21) بڵاوى كردەوە لە گردبوونەوەى جەماوەرى چەند رۆژى رابردوو كە رەجەب تەيب ئەردۆغان بەشدار بوو، رێژەى بەشدارى خەڵك بە شێوەيەكى بەرچاو دابەزيووە، ئەوەش سەركەوتنى موراد كۆرۆم كاندى ئەردۆغان قوورس دەكات.

بەگوێرەى چاودێران لەو گردبوونەوە نزيكەى (650) هەزار كەس بەشداربوون، لە كاتێكدا چاوەڕوان دەكرا نزيكەى مليۆن و نيوێك لەو چالاكييە لە فڕۆكەخانەى ئەتاتورك بەشدار بێت.

بەگوێرەى ئەو وێنانەى بڵاوكراوەتەوە، ئەو گۆڕەپانەى خەڵك بۆ ئەردۆغان كۆببوونەوە بۆشايى زۆرى هەبوو، بە روونى لەنێوان خەڵكەكە ئەو بۆشايانە دەبيندرا.

ديمەنى بەشدارى خەڵك لە گردبوونەوەى ئاكپارتى لە ئيستەنبوڵ

فاتيح ئەتايلى، رۆژنامەنووسى تورك باس لەوە دەكات، خەڵكێكى زۆر لە بۆنەكان بۆ قسەكردنى ئەردۆغان كۆدەبوونەوە، بەڵام لە بانگەشەكانى ئەوجارە بۆ هەڵبژاردنى شارەوانى ئيستەنبۆڵ رێژەى بەشدارى خەڵك بەشێوەيەكى بەرچاو دابەزيوە.
رەشوان چاكر، نووسەرى تورك باس لەوە دەكات، ئەردۆغان لە قسەكانى رەخنەى لەو ديمەنە گرتووە، جەختى لەسەر ئەوە كردۆتەوە لە گردبوونەوەكان نزيكەى مليۆن و نيوێك خەڵك كۆدەبوونەوە، بەڵام لەو گردبوونەوە (650) هەزار كۆبوونەتەوە.

سەبارەت بەو گردبوونەوەش چاكر ئاماژە بەوە دەكات، مانگى رەمەزان كاريگەرى خۆى هەيە، بەڵام ئەوە يەكەمجاريش نييە هەڵبژاردنەكان لە مانگى رەمەزان بەڕێوە دەچێت، لەگەڵ ئەوەش ئاكپارتى سوود لەو دەرفەتە وەربگرێت.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین