ئێران: بڕیارنامەکەی ئەنجومەنی ئاسایش هەنگاوێکی ئەرێنییە بەڵام ناتەواوە ئێران

نوچەنێت:

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، پەسەندکردنی بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەبارەی ئاگربەست لە کەرتی غەززە بە هەنگاوێکی ئەرێنی بەڵام ناتەواو ناودەبات.

ڕۆژی سێشەممە (26/ ئادار/ 2024)، ماڵپەڕی هەمشەهری ئۆنلاین بڵاویکردووەتەوە، ناسر کەنعانی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، پەسەندکردنی بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، سەبارەت بە ئاگربەست لە کەرتی غەززە، دوای شەش مانگ لە شکست و بێ ئەنجامی لە نەتوانین لە بڕیارێکی رێگریکردن لە بەرانبەر بە ئیسرائیل لە دژی هاوڵاتیانی فەلەستینی، هەنگاوێکی ئەرێنی بەڵام ناتەواو ناوبردووە.

کەنعانی دەڵێت: هەنگاوی گرنگتر لە پەسەندکردنی ئەم بڕیارنامەیە، هەنگاوی کاریگەر بۆ جێبەجێکردنی و راگرتنی یەکجاری و هەمیشەیی لە هێرشەکانی ئیسرائیل دژ بە کەرتی غەززە و کەرتی رۆژئاوا، هەڵگرتنی تەواوەتی ئابڵوقەی زاڵمانەی غەززە و کردنەوەی دەروازەکان بەمەبەستی ناردنی هاوکارییە مرۆییە نێودەوڵەتییەکان بە شێوەیەکی بەرفراوان.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، کاردانەوەی ئیسرائیل لە بەرامبەر ئەم بڕیارنامەیە بە ئاماژەیەک بۆ تووڕەیی ئاشکرای ئەو وڵاتە لە شکستی لە مەیدان و گۆڕەپانی سیاسی و نێودەوڵەتی دەزانێ و دەڵێت، پێشبینی دەکرێت ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر تاوانەکانی شەش مانگی رابردووی ئەم وڵاتە دژی خەڵکی فەلەستین و ئەگەری بەردەوامبوونی لە دژی بڕیارنامەی پەسەندکراوی ئەنجومەنی ئاسایش، لێپرسینەوەی لەگەڵ بکات.

سەرچاوە:  هەمشەهری ئۆنلاین

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین