ئەردۆغان سەردانى ئەمەريكا دەكات تورکیە

نوچەنێت

لەسەر بانگهێشتى فەرمى جۆ بادين، سەرۆكى ئەمەريكا بڕيارە مانگى لە مانگى ئايارى ئەمساڵ رەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆك كۆمارى توركيا سەردانى واشنتن بكات.

ئەمرۆ چوارشەممە (27/ئازار/2024) ماڵپەری (T24) بڵاوی کردەوە، لە مانگی ئایارى ئەم ساڵ سەرۆکی تورکیا بە فەرمی سەردانی کۆشکی سپی دەکات، ئەم سەردانە لەسەر بانگهێشتى سەرۆکی ئەمەریکاوەبووە، كە دوواین کۆبوونەوەکانی هەردوو سەرۆک لە لوتکەی نێودەوڵەتییەکان هەروەها لە مانگی تەمووزی ساڵی ڕابردوو لە لوتکەی ناتۆ کۆبوونەوە. 

لەدوای ئەوەی تورکیا ئەندامبوونی سویدی لە هاوپەيمانى ناتۆ پەسەند کرد گەشەسەندنێکی بەرچاو لە پەیوەندی ئەنقەرەو واشنتۆن هاتۆتە ئاراوە، ئەمەش دوای ئەوەی ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی دەزگای میت و هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا چەندین کۆبوونەوەی باڵایان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەمەریکا ئەنجامدا.

بەپێی زانیارییەکانی ئەو ماڵپەرە چاوەرێدەکرێت هەردوو وەزارەتی بەرگریی تورکیا و ئەمەریکا گفتوگۆ لە بارەی پرسی قەیرانی غەززە و بەرەنگاربوونەوە تیرۆر و دۆزينەوەى چارەسەرێك دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ جەنگی ئیسرائیل و فەلەستین بكەن بۆ گفتوكۆكردنى نێوان هەردوو سەرۆك، يەكێكى ديكە لەو تەوەرانەى گفتوگۆى لەسەر دەكرێت، کڕینی فرۆکەی (ئێف 16) و گەیاندنی نیگەرانیەکانی تورکیا لە بەرامبەر پاڵپشتییەکانی ئەمەریکا بۆ یەپەگە لە ڕۆژئاوای سوریا.

قبووڵکردنی سوید وەک ئەندامی ڕێکخراوی ناتۆ لەلایان تورکیاوە کاریگەری خێرای لەسەر پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەو وڵاتە لەگەڵ چەند وڵاتێکی دیکە بەگشتی و بەتایبەتی ئەمەریکا هەبووە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین