ناوەڕۆکى کۆبوونەوەکەى ئەنجوومەنى وەزیران ئاشکرا دەکرێت کوردستانی

نوچەنێت:

حکومەتى هەرێمى کوردستان لە کۆبوونەوەى هەفتانەى خۆیدا، دابەشکردنى مووچەى مانگى شوبات تاوتوێ دەکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە (27/ئاداری/2024) ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بە سەرۆكایەتیی مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران، كۆ دەبێتەوە و چەند بابەتێک گفتوگۆ دەكات.

بەپێى ڕاگەیێندراوى حکومەتى هەرێمى کوردستان، ئەنجوومەنى وەزیران لە کۆبوونەوەکەدا، لە بڕگەی یەكەم "دواپێشهاتەكان سەبارەت بە بابەتی مووچەی مانگی شوباتی 2024 دەخرێتە ڕوو و گفتوگۆ دەكرێت".

هەروەها لە بەشێکى کۆبوونەوەکەدا، "بابەتی بڕیار و ڕێنماییەكانی بانكی ناوەندیی عێراقی، سەبارەت بە ڕاكێشانی كاش بە دۆلاری ئەمەریكی گفتوگۆ دەكرێت."

لە ڕاگەیێندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، "بابەتی پابەندكردنی وەزارەتی دارایی و ئابووری بۆ وەرگرتنەوەی قەرزە بازرگانییەكان دەخرێتە ڕوو."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین