تورکیا هەشت کەس بە تۆمەتى سیخوڕى بۆ ئیسرائیل دەستگیر دەکات تورکیە

نوچە نێت

عەلى یەیرلى کایا، وەزیرى ناوخۆى تورکیا رایگەیاند، هەشت گومانلێکراویان لە تۆمەتى سیخوڕى کارکردن لە بەرژەوەندى ئیسرائیل دەستگیرکراون.

ئەمڕۆ هەینى (پێنجى نیسان/2024) ماڵپەڕى (زەمانى تورکى) بڵاوى کردەوە، وەزیرى ناوخۆى تورکیا رایگەیاند،  پۆلیسى تورکیا هەڵمەتێکى دەست پێکردووە بۆ دەستگیرکردنى ئەو کەسانەى کە زانیارییان لەسەر چەندین و کۆمپانیا لە تورکیا بۆ مۆسادى ئیسرائیل کۆدەکردەوە، پاشان بەڵگەنامە و زانیارییەکانیان بۆ مۆساد رەوانە دەکرد.

وەزیرى ناوخۆ جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، ئەو هەڵمەتە بە هەماهەنگى لە نێوان داواکارى گشتى ئیستەنبۆڵ و دەزگاى هەواڵگرى گشتى و سەرۆکایەتى بەرەنگاربونەوەى تیرۆ بوو، کە دواى ئەوەى روون بۆوە ئەو گومانلێکراوانە لەگەڵ چەند ئەندامێکى مۆساد کۆبووینەوە و زانیارییان لەسەر کۆمپانیا خەڵکانێک کۆکردۆتەوە، کە لە لایەن مۆسادەوە دیارى کرابوون.

لە چەند مانگى رابردووى ئەمساڵ دەزگا ئەمنییەکانى تورکیا چەند تۆڕێکیان بۆ تۆمەتى سیخوڕى بۆ ئیسرائیل دەستگیرکردووە، لە مانگى شوبات زیاتر لە (30) كەسیان دەستگیرکردووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین