سەرۆکى شارەوانى ئیستەنبۆڵ هۆشدارى دەداتە ئەرۆدغان تورکیە

نوچە نێت

ئەکرەم ئیمامئۆغلۆ، سەرۆکى شارەوانى ئیستەنبۆڵ رایگەیاند، پێویستە ئەردۆغان لە داهاتووى سیاسى خۆى بترسێت، ئەگەر دەستبەردارى ئەو سیاسەتەى نەبێت، کە تورکیا بە خواستى یەک کەس بەڕێوە دەبات.

ئەمڕۆ دووشەممە (هەشتى نیسان/2024) ماڵپەڕى (حوڕە) بڵاوى کردەوە، سەرۆکى شارەوانى ئیستەنیۆڵ جەختى لەسەر ئەوە کردەوە، دەنگدەران پەیامێکى روویان بە ئەردۆغان دا، رەتیان کردەوە دامەزراوەکانى تورکیا لە دەستى یەک کەس بێت.

ئیمامئۆعلۆ دەشەڵێت، سیستەمى تاکەکەسى بە جۆرێک بوو، تەنانەت بەڕیوەبەرى دامەزراوەیەک لە ئیستەنبۆڵ نەیدەتوانى دەسەڵاتى خۆى بەبێت رێنماییە سیاسییەکان بێت.

لە هەڵبژاردنى کۆتایى مانگى رابردوو پارتى دادوگەشەپێدان شکستێکى گەورەى لە زۆرینەى شارەوانییەکانى تورکیا بەسەر هات، لە بەرانبەردا پارتى گەلى کۆمارى توانى سەرکەوتنى گەورە بەدەست بهێنێت.

لەدواى ئەنجامەکانیش رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆمارى تورکیا رایگەیاند، لەگەڵ هەموو سەرۆک شارەوانییەکان کرد هەماهەنگ دەبێت، داواشى لە پارتەکەى کرد، بەخۆیان دابنچەوە و رەخنە لەخۆیان بگرن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین