ئیسرائیل داوایەکى تورکیا رەت دەکاتەوە تورکیە

نوچە نێت

سەرچاوە دیپلۆماسییەکانى تورکیا رایانگەیاند، دەسەڵاتدارانى وڵاتەکەیان داوایان کردبوو بە هەماهەنگى لەگەڵ ئوردن لە رێگەى ئاسمانییەوە هاوکارى مرۆیى بگەیێننە کەرتى غەزە، بەڵام ئیسرائیل ئەو داوایەى رەتکردۆتەوە، وەزیرى دەرەوەى تورکیاش دەڵێت، رێکارى نوێ بەرانبەر تەلئەبیب دەگرینەبەر.

ئەمڕۆ سێشەممە (نۆى نیسان/2024) ماڵپەڕى (ئەنادۆڵ) بڵاوى کردەوە، سەرچاوە دیپلۆماسییەکانى تورکیا جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە  هەندێک لە وڵاتان لە رێگەى ئاسمانییەوە بە هەماهەنگى لەگەڵ ئوردن هاوکارى مرۆیى رەوانەى ئیسرائیل دەکەن.  

بەهۆى مەترسى بە ئامانجگرتنى فڕۆکە مرۆییەکان پێویستە هەماهەنگى و لێکتێگەیشتن لەگەڵ ئیسرائیل هەبێت، پێشتریش ئەنقەرە هاوکارى رەوانەى ئوردن کردووە بۆ گەیاندنى بە کەرتى غەزە.

بەگوێرەى لێدوانى سەرچاوە دیلپۆماسییەکان تورکیا ئەمجارە ویستوویەتى لە رێگەى فڕۆکەوە پێداویستى رەوانەى ئوردن بکات و لەوێوە بۆ غەزە، بەڵام ئیسرائیل بە نەخێر وەڵامى داوەتەوە.

لە چەند رۆژى رابردوو هاکان فیدان، وەزیرى دەرەوەى تورکیا رایگەیاند، بە هۆى رێگرى و درووستکردنى بەربەست لەبەردەم رەوانەکردنى هاوکارییە مرۆییەکان زنجیریەک رێکارى نوێ دژ بە ئیسرائیل دەگرنەبەر.

سەبارەت بە ناوەڕۆکى رێکارەکانیش هاکان فیدان هیچ روونکردنەوەیەکى نەداوە، تەنیا ئاماژەى بەوە کرد، دامەزراوەکانمان لە داهاتوو وردەکارى ئەو رێکارانە ئاشکرا دەکەن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین