ئۆکراینا رێککەوتنێکى گرنگ لەگەڵ تورکیا و رووسیا هەڵدەوەشێنێتەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

بەگوێرەى راپۆرتێکى ماڵپەڕى نیوز رەى، رووسیا ئۆکراینا تۆمەتبار دەکات بە هەڵوەشاندنەوەى رێککەوتنى پاراستنى ئارامى هاتووچۆى کەشتییەکان لە دەریاى رەش کە لەنێوان ئەنقەرە ــ کیێڤ ــ مۆسکۆ واژۆ کرابوو، شارەزایەکى سەربازیش دەڵێت، ئۆکراینا ئەزموونى چەتەکانى سۆماڵ دووبارە دەکاتەوە.

ئەمڕۆ هەینى (19/ نيسان/ 2024) ماڵپەڕى (عەرەبى 21) وردەکاریى راپۆرتێکى ماڵپەڕى نیوز رەى رووسى بڵاوکردەوە، کە تێیدا جەخت لەسەر ئەوە دەکاتە دەقى رێککەوتنى کۆتایى نێوان تورکیا و ئۆکراینا و رووسیا بۆ پارێزگارى لە هاتوچۆى کەشتییەکان لەلاى بەرپرسانى ئەنقەرەیە، ئەو رێککەوتنە دەسەڵاتدارانى ئۆکراینا پێشێلیان کردووە.

ئەو ماڵپەڕە باس لەوەش دەکات بڕیار بوو مانگى رابردوو رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆمارى تورکیا دەقى رێککەوتنەکە لەدواى رەزامەندى ئۆکراینا بڵاوبکاتەوە، بەڵام لە چرکە ساتى کۆتایى بە شێوەیەکى چاوەڕواننەکراو ئۆکراینا بەبێ هۆکار رەتیکردەوە واژۆ لەسەر ئەو رێککەوتنە بکات.
ڤاسیلى داندیکین، پسپۆڕى رووسى لە بوارى سەربازى جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە ئەو هەنگاوەى ئۆکراینا ئاماژەیە بۆ ئەوەى پیلانیان هەیە هێرش بکەنە سەر کەشتییە مەدەنییەکانى رووسیا لە دەریاى رەش، شکستى رێککەوتنەکان ئاماژەیە بۆ ئەوەى ئۆکراینا بە لۆژیکى جەنگ لە دەریاى رەش وەک چەتەکانى سۆماڵ مامەڵە دەکەن.
سەبارەت بە هەڵوێستى رووسیا لەسەر ئەو راپۆرتانە، دیمترى بیسکۆڤ، سکرتێرى رۆژنامەوانى ڤلادیمێر پووتین جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، ئەنقەرە و مۆسکۆ بۆ دۆخى دەریاى رەش لە گفتوگۆدان، ئێمە چەندین بابەتى جۆراوجۆرمان لەنێوان لەگەڵ هاوبەشە تورکەکانمان، یەکێک لەو پرسانە پەیوەستە بە دەریاى رەش. 

لەدواى هێرشەکانى رووسیا بۆ سەر ئۆکراینا، بە نێوەندگیرى تورکیا رێککەوتنى پارێزگارى لە هاتوچۆى کەشتییە مەدەنییەکان لە دەریاى رەش واژۆکرا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین