ئومێد خۆشناو بوو به‌  پارێزگارى هەولێر کوردستانی

نوچەنێت:

ئەمڕۆ ئومێد خۆشناو وەک (42)مین پارێزگارى هەولێر، لە ئەنجوومەنى پارێزگاى هەولێر بە دەنگى (18) ئەندامى ئەنجوومەنى پارێزگا هەڵبژێردرا.

 

دواى ئەوەى د. فرسەت سۆفى پارێزگارى پێشووى هەولێر، لە (19-10-2020) تووشى ڤایرۆسى کۆرنا بوو، تا لە (18-11-2020)دا، لە نەخۆشخانەیەکى تورکیا کۆچى دوایییکرد، ئەمڕۆ دوو شەممە ئومێد خۆشناو لەگەڵ دوو بەربژێرى دیکە خۆیان کانید کرد، لە ئەنجامدا لە کۆى (23) دەنگى ئەندامى ئەنجوومەنى پارێزگاى هەولێر، توانى (18) دەنگى ئەو ئەنجوومەنە بەدەست بهێنێت و هەردوو کاندیدەکەى دیکەش هیچ دەنگێکیان بەدەست نەهێنا.  

ئومێد خۆشناو، دوایین پۆستى سەرۆکى فراکسیۆنى پارتى بوو لە پەرلەمانى کوردستان، بەڵام دواى سوێندخواردنى لەبەردەم سەرۆمى هەرێمى کوردستان، وەک (42) مین پارێزگارى هەولێر دەست بە کار دەبێت.  

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین