ئەمەریکا داوای گفتوگۆ لە هەرێمی كوردستان و بەغدا دەکات کوردستان- عێراق

نوچە نێت

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا داوای لە حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان کرد لە ڕێگەی گفتوگۆی بنیاتنەر و بەردەوامەوە کێشەی مووچە لە نێوانیان چارەسەر بکەن.

ڕۆژی چوارشەممە (11/حوزەیران/2025) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، تامی بروس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "ئەمەریکا لە نزیکەوە چاودێری بارودۆخی هەرێمی کوردستان دەکات، پێویستە چارەسەرکردنی کێشەی مووچە بە گوێرەی ئەرک و پابەندییە دەستوورییەکان بێت".

تامی بروس دووپاتی دەکاتەوە، "ئەمەریکا داوا لە بەغدا و هەولێر دەکات کێشەی مووچه چارەسەر بکەن چونکە قەیرانێکی درێژخایەن زیان بە کەرتە جیاوازەکان لە عێراق دەگەیەنێت. کە عێراق پابەندە بە ڕەخساندنی هەلومەرجێک کە گونجاوە بۆ وەبەرهێنان بە کۆمپانیا ئەمەریکیەکانیشەوە، پێشکەوتنی بەرچاو لەم پرسەدا دەتوانێت هاوکاری نێوان بەغدا و هەولێر بەهێز بکات، لەوانە کردنەوەی بۆری نەوتی هەرێمی کوردستان و تورکیا و فراوانکردنی چالاکیەکانی گەڕان بەدوای وزەی زیاتر لەم وڵاتەدا".

جێگەی ئاماژە پێدانە، ئەم لێدوانەی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە کاتێکدایە گرژییەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و هەرێم لەسەر دابەشکردنی مووچە زیادیکردووە و بەغدا لە کاتی جیاواز و پاساوی جیاواز بۆ نەناردنی مووچە دەهێنێتەوە. 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین