تورکیا تۆمەتی بازرگانی لەگەڵ ئیسرائیل ڕەتدەکاتەوە تورکیە

نوچە نێت

هەردوو وەزارەتی بازرگانی و بەرگریی تورکیا سەبارەت بەو تۆمەتەکانی بازرگانی لەگەڵ ئیسرائیل لە دوو ڕاگەیێندراودا جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە، "ئەو هەواڵانەی ماڵپەرە بییانییەکان بڵاویدەکەنەوە دوورە لە ڕاستی و ئامانجێکی دروستکراویان هەیە هەموو کات تورکیا پشتگیری فەڵەستینی کردووە."

ئەمرۆ چوارشەممە (27/ئازار/2024) ماڵپەری (t24) بڵاویکردەوە، چەند رۆژێکە میدیاکانی تورکیا و بیانی چەند وێنەیەکیان بڵاوکردۆتەوە کە تورکیا لەرێگەی بازرگانییەوە پارچەی دەمانچەو کەرەستەی سووتەمونی و بارووت و تەقەمەنی بۆ ئیسرئیل دەنێرێت. 

سەبارەی بەو دەنگۆیانە وەزارەتی بازرگانی تورکیا لە ڕاگەیێندراوێکدا رایگەیاند، "ئەو هەواڵانەی بڵاوکراینەوە دوورە لە راستی ئامانجیان چەواشەکردنە بە رای گشتی، دەستکاری خشتەی باجی گومرگ کراوە و ئەم هەواڵانە دروستکراون." 

وەزارەتی بەرگرییش تۆمەتەکان ڕەتدەکاتەوە و رایگەیاندووە، "هەمووکات جمهورییەتی تورکیا پاڵپشتی فەڵەستین بووە، هەرگیز کارێک یاخود بەشداریکردنێک لەلایەن وڵاتەکەمان ئەنجام نەدراوە کە زیان بە خەڵکی فەڵەستین بگەینێت، لەم چوارچێوەیەدا رایدەگەیەنین وەزارەتەکەمان هیچ جۆرە چالاکییەک و مەشق و هاوکاری لە پیشەسازی بەرگریی لەگەڵ ئیسرائیل نییە."

تورکیا شەشەمین وڵاتە لە هەناردەکردن لەگەڵ ئیسرائیل، هەردوو وڵات لە ساڵی (1949) پەیوەندییەکانیان دەستیپێکرد هەر لەهەمان ساڵ تورکیا وەک وڵاتێکی زۆرینەی موسوڵمان دانینا بە دەوڵەتی ئیسرائیل.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین