د.رێبوار بابکەیی سەرۆکی فراکسیۆنی پارتى: دهبێت ئهمساڵ ههڵبژاردن بكرێت
چنار خۆشناو -تایبهت به نوچهنێت
نوچەنێت: لە دوای کۆنگرە سەرۆک بارزانی جەختی لەسەر ئەوە کردوە هەمیشە لەهەوڵی ئەوەدابن کێشە سیاسیەکان چارەسەر بکرێن، پارتی دهڵێ دەستپێشخەری کردووە بۆ چارەسەرکردنی کێشە سیاسیەکان، ئایا بۆ کێشەکان چارەسەر نابن هۆکار چییە؟
د.رێبوار بابکەیی: گەلێک هۆکار هەن لەپشت ئەم کێشانەوە، هۆکاری سیاسی هەیە هەندێکجار ئەم کێشانە دروست دەکات، لە لایەن ئەو هێز و لایەنانەوە، بۆ لێدان لە حکومەت. هەوڵێک بۆ ئەوەی کە حکومەتی هەرێم شکست بێنێت، تا هەمیشە بە دیوێکی تر خۆیان بێنە پێشەوە خۆیان لەناو جەماوەر شیرینتر بکەن و پەیامی ئەوە بگەیەنن کە حکومەت نەیتوانیوە سەرکهوتوو بێت، لە گەیاندنی خزمەتگوزاریەکان و لە دابینکردنی ئاسایش. بەڵام هەموو ئەمانە پێچەوانەکەی راستە حکومەتی هەرێمی کوردستان توانیویەتی زۆر بە لێهاتوویی و بە ژیرانه، لە سەختترین هەڵومەرجدا باشترین خزمەتگوزای پێشکەش بکات، ئاسایش دابین بکات، حکومەتێک رەنگدانەوەی خواست و ویست و ئیڕادەی خەڵکی کوردستان بوو بێت، ئێستاش وێڕای ئەو تەگەرانەی کە هەیە حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە کاروانی ئاوەدانی، لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری لە پێشخستنی بناغەی ئابووری لە هەرێمی کوردستان.
نوچەنێت: برێت مەکگۆرک هاتە کوردستان ئەم هاتنەی بۆ چ مەبەستێک بوو؟
د.رێبوار بابکەیی: راستی هیچ زانیاری وردم نییە لەسەر ئەوە، بەڵام پێموایە برێت مەکگۆرک سەردانی کوردستانی کردووە بۆ قسەکردن لەسەر هەلومەرجی سیاسی عێراق و هەرێمی کوردستان.
نوچەنێت: جەنابتان مامۆستای زانکۆ بووی ئێستاش سەرۆکی گەورەترین فراکسیۆنی لە پەرلەمان، ئەم ناکۆكیە سیاسیانەی کە لە هەرێمی کوردستان دروست بوون چ رەنگدانەوەیەکی دەبێت لەسەر كارى کورد لە بەغداو وڵاتانی دەرەوە؟
د.رێبوار بابکەیی: ناکۆکی بەدیوێک بارودۆخێکی سروشتییە، لە روانگەی بڵێین پێشبڕکێ و رکابەری ئەو ناکۆکیانە دروست ببێت، بەڵام ناکۆکی سروشتی نابێت ئەگەر بۆ ئەوە بێت دەستی یەکتری بابدرێت یان یەکتر بشکێندرێن، یان لایەنێک بیەوێت لەسەر حسابی لایەنێکی تر خۆی پێشبخات, ئەو ناکۆکیانەی کە هەیە بەداخەوە بریتیە لە سیاسەتی حزبێک بە دیاریکراوی بڵێم یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، کە نایەوێ حکومەتی هەرێمی کوردستان چاکسازییەکانی خۆی بکات لە دەڤەری سلێمانی و دەوروبەری. ئەو ناکۆکیانە ناکۆکی روانگە و سیاسەتی بەدیاریکراوی بڵێین یەکێتیە، لەوەی کە دەیەوێت بە شێوەیەک مامەڵە گەڵ حکومەت بکات، هەم بەدیوێک خۆی خۆی بە بەشێک لەحکومەت بزانێ بۆ وەرگرتنی هەندێک پۆست وپلە، هەمیش بە دیوێک خۆی بە بەشێک لە ئۆپۆزسیۆن بزانێ کە ئەمە حاڵەتێکی نادروستە، حاڵەتی دروست ئەوەیە وەکو حزب وەکو گرووپێکی سیاسی دەبێت پێشوەخت بڕیاری خۆتدابێت.
تۆ ئەگەر بڕوات بەوەیە بچێتە حکومەت دەبێت رێک بکەویت لەسەر ئەو بەرنامەیە و بەرنامەی حکومی دەبێت پاڵپشتیشی بکەی هەوڵی بۆ بدەی بۆ سەرخستن، ئەگەر بڕیاریشتداوە بچێتە ئۆپۆزسیۆن ئەوە دیسان حاڵەتێکی ئاساییە دەبێت کاری ئۆپۆزسیۆنی خۆت بکەی، بهڵام ناکرێت بەلایەکدا تۆ بڕوات بە بەرنامەیەکی حکومی هەبێت بووی بە بەشێک تێیدا، بەدیوێکی تر تێیدا لە پەرلەمان رێک پێچەوانەی ئەو بەرنامەیە ئیش بکەی، ئەمە پێموایە سەرچاوەی ناکۆکییەکانە لە ئێستادا کە هەن.
نوچەنێت: جەنابی سەرۆک بارزانی و نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانیش جەختیان لەوە کردۆتەوە کە دەبێت هەڵبژاردن لەمساڵ ئەنجام بدرێت، چەند رۆژێکیش لەمەوبەر فەوزی هەریری سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێم رایگەیاند دوو مانگیتر کاتی هەڵبژاردنی کوردستان دیاری دەکرێت، پێتوایە ئەمساڵ هەڵبژاردن دەکرێت؟
د.رێبوار بابکەیی: هەڵبژاردن بابەتێکە ئێمە وەکو خۆمان لە پێش، سیاسەتی ئێمە بۆ هەڵبژاردن ئەوە بووە پێش نوێکردنەوە یان درێژکردنەوەی یان بەردەوامبوونی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان پەسەندکردنی یاسایەکە، ئێمە هەر لەگەڵ ئەوەش بووین کە هەڵبژاردن پێویستە لە (1/10/2022) ئەنجامدرابووا، بەڵام بەداخەوە بەهۆی پێداگری یەکێتی و چەند لایەنەکی سیاسی لەوەی کە هەڵبژاردن لەکاتی خۆی نەکرێت، ئێمەش بەهۆی ئەوەی کە یەکرێزی نێوان هێزولایەنە سیاسیەکان پارێزراوبێت، درزێک نەکەوێتە نێوان هێز و لایەنە سیاسیەکان ناسەقامگیری لەهەرێمی کوردستان دروست نەبێت ناچار بووین و بووین بە بەشێک لەو پڕۆژەیە قبوڵمان کرد و پەسەندمان کرد. ئێستا هیچ بیانوونیەک نەماوە کە هەڵبژاردن نەکرێت، بۆیە دوا لە پەیامی جەنابی سەرۆک بارزانی، فەرمانی ئەوە بوو کە پێویستە ئەمساڵ هەڵبژاردن بکرێت، بۆیە ئەرکی پەرلەمانە، ئەرکی سەرۆکایەتی هەرێمە، ئەرکی هێز ولایەنە سیاسیەکانە رۆژێک دیاری بکرێت و تەگەرە یاساییەکان نەهێڵین، بۆئەوەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمان بەڕێوە بچێت.
نوچەنێت: لەگەڵ ئەم هەموو کێشە و ئالنگاریانەی کە دروست بوونە لەلایەن حزبه سیاسیەکان، لەم نێوەندەدا پەرلەمانتارانی ئۆپۆزسیۆن رۆڵی ئاشتەوایی نابینن هەوڵی ئەوە دەدەن ئاگرەکە خۆشتر بکەن لە ڕێگای سۆشیال میدیاوە، پێتوایە بۆ ئەم رۆڵە دەگێڕن هۆکار چییە؟
د.رێبوار بابکەيی: بەداخەوە ئۆپۆزسیۆن دەورێکی خراپی هەبووە، لەوەی کە بەشێک نين لە چارەسەر، دەبنە بەشێک لە تۆخکردنەوەی ناکۆکییەکان. دیارە ئەمان بەشێک لە ئۆپۆزسیۆن یان ئۆپۆزسیۆن لە کوردستان یان زۆرینەی ئۆپۆزسیۆن لە کوردستان حەزدەکەم ئەوە بڵێم، بە دیاریکراوی لە بوونی ناکۆکییەکان خۆیان دەبینەوە، خۆیان بەهێز دەزانن، نەک لە دامرکاندنەوەی ناکۆکییەکان خۆیان ببینەوە، دوو فەلسەفەی جودان ، لە راستی ئەرکی ئۆپۆزسیۆن بەدیوە سیاسیەکەی، مافی خۆیەتی لەپەرلەمانی کوردستان بەرنامەیەکی جیاوازی هەبێت، بەڵام بە دیوە نیشتیمانیەکەی ئەرکێکی نیشتمانی لەسەرە ئەدەبیەن ئەوەیە کە تۆ بەشێک نەبیت یان هەوڵنەدەی ناکۆکییەکان تۆخ بکەیتەوە، بەلایەنی کەم ئەگەر نەبووی بەو لایەنە بۆ دامرکردنەوەی ناکۆکییەکان نەبیتە ئەو لایەنە بۆ خۆشکردنی ئاگری نێوان لایەنەکان .
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment