تارا رەسوڵ (هاوسێکەی بەر پەنجەرە) دەڵێتەوە تەندرووستی و ستایل

نوچەنێت: ئافرەتان

هونەرمەند تارارەسوڵ، یەکێک لە بەرهەمەکانی عەلی وەندی هونەرمەندی کۆچکردوو دەڵێتەوە و دەڵێت: وێڕای ئەوەی دوای هونەرمەندی کۆچکردوو زۆر کەس ئەم بەرهەمی گوتووەتەوە بەڵام منیش ویستم بە دەنگی ژنێکیش بگوترێتەوە.

تارا رەسوڵ، هونەرمەندێکی دەنگخۆشی کوردستانی باشوور و خەڵکی شاری سلێمانییە، خاوەنی چەندین بەرهەمی هونەرییە، بەم دواییانەش گۆرانی (هاوسێکەی بەر پەنجەرە)ی هونەرمەند عەلی وەندی دەڵێتەوەو ڤیدیۆ کلیپی بۆ دەکات.

لە بارەی هەڵبژاردنی ئەم گۆرانییەوە تارا رەسوڵ دەڵێت: زۆر بەم گۆرانییە سەرسامم بۆیە ویستم بۆ بیڵێمەوەو بۆ وێنە گرتنیشی بگەڕێمەوە کوردستان. 

عەلی وەندی گۆرانی (ھاوسێیەکەی بەر پەنجەرە)ی لە ساڵی ١٩٦٧ لە ئێزگەی کرماشانی رۆژھەڵاتی کوردستان تۆمارکردووە، لە تێکست و ئاوازی حەسەن دڵسۆز خانەقینی، ھونەرمەندی کۆچکردووە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین