کۆلێکشنی جوانكاری (کوردستانی زێڕین) کەوتە بازاڕەوە تەندرووستی و ستایل

نوچە نێت: چرا كوردستانی

براندێكی كوردی لە بواری جوانكاری ئافرەتان، كە کۆلێکشنێکی نوێی ماکیاژێکی کوردی نێودەوڵەتییە، لە شێوەی فیشەک، كەوتە بازاڕاوە و لێزان بیوتی وەك خاوەنی براندەكە دەڵێت، "لە ڕێگەی لێزان دزەیی بیوتی، ئێمە تەنها ماکیاژ نافرۆشین، ئێمە هاوبەشی ڕۆحی کوردستانین".

ڕۆژی پێنجشەمە (2026/1/29) لێزان دزەیی، خاوەن براندی لێزان دزەیی بیوتی بە نوچە نێتی ڕاگەیاند، کۆلێکشنێکی نوێی ماکیاژی براندەکەی بەناوی کۆلێکشنی "گوللەی زێرین" کەوتوەتە بازاڕاوە، کە پارچەکە پێکهاتووە لە "سووراو" و شێوەی فیشەکی هەیە، ناوی گوللە وەک هێمایەک، لە شەرەف و بەرخۆدان و کەرامەت و شوناسێکی نەشکاو. 

لێزان دزەیی زیاتر ڕوونیكردەوە و گووتیة ئەم بەرهەمەمان سڵاوێکە بۆ میراتی پێشمەرگە و چرای شوناسە بۆ هەموو کوردێک، ئەمڕۆ ئێمە ئەم هێمایە بە مانایەکی گەورەوە هەڵدەگرین لە کاتێکدا بە هاودەنگییەوە لەگەڵ ڕۆژئاوادا وەستاوین، لە هەموو سەختییەکدا ناسنامەمان بە زیندوویی و هەمیشەیی دەمێنێتەوە.

لێزان دزەیی ئەوەشی خستەڕوو، ڕێژەیەک لە داهاتی کۆلێکشنی کوردستانی زێڕین تەرخانکراوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی برسێتی جیهانی، کڕینی هەر پارچەیەک دەگۆڕێت بۆ هێڵی ژیان، چونکە وەک باڵیۆزێکی نیازپاکی بۆ دامەزراوەی خێرخوازی کار دەکەم و کارە مرۆییەکانم بە قەد دەرکردنی پارچەکانی براندەکەم مەبەستە.

لێزان دزەیی بیوتی یەکەم براندی جیهانی جوانکاری کوردییە، کە لەلایەن لیزان دیزایەوە دامەزراوە، ناسنامەی جیهانی بەدەستهێناوە، ئەم براندە هونەری لوکس لەگەڵ ئامانجی مرۆیی تێکەڵ دەکات لە هەمان کاتدا پشتگیری لە خۆشگوزەرانی منداڵانی جیهانی دەکات لە ڕێگەی دەزگای خێرخوازی لێزان دزەییەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین