توێژینەوەیەکی ئەمەریکی: نیوەی نەخۆشەکانی شەكرە نازانن تووشی ئەم نەخۆشیەبوونە تەندرووستی و ستایل

نوچە نێت

ناوەندی کۆنترۆڵکردن و خۆپاراستن لە نەخۆشیەکانی ئەمەریکا ئامارێکی لەبارەی توشبووانی نەخۆشی شەکرە بڵاودەکاتەوە، بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەو ناوەندە نیوەی ئەو کەسانەی تووشی ئەم نەخۆشییەبوونە سەرەتا پێی نازانن.

ئەمڕۆ سێشەممە (نۆی ئەیلوول/2025) ماڵپەڕی (ئیندپێندیت) بڵاویکردەوە، بەگوێرەی توێژینەوەیەکی ئەمریکی باس لەوە دەکات کە نیوەی ئەو کەسانەی تووشی نەخۆشی شەکرە دەبن نازانن، هەروەها دەشڵێت لەئێستادا (38.4) ملیۆن کەس لە ئەمەریکا ئەو نەخۆشییەیان هەیە.

توێژینەوەکە زیاتر لە (204) وڵات ئەنجامدراوە، هەروەها داتاکان لە ساڵی (2023تا2000) دەستنیشان کراوە. دەشڵێت، هەرچەندە پێشکەوتنێکی بەرچاو لەبوار پشکنین لەو ساڵانەی دوواییانە هەیە، بەڵام دەستنیشانکردنی نەخۆشی شەکرە کێشەیەکی گەورەی جیهانییە و زۆربەی ئەوانەی توش دەبن نازانن بەتایبەت ئەوانەی تەمەنیان لە نێوان (44بۆ 16) ساڵانن.

بەگوێرەی زانیارییەکانی لۆرین ستافۆرد نووسەری توێژینەوەکە، ئەوانەی پشکنینیان بۆ دەکرێت نەخۆشی شەکرەی جۆری دووەمیان هەیە. چونکە سەرەتا هەستیان بە نەخۆشییەکەیان نەکردووە و هەروەها روودانی ئەم حاڵەتە زیاتر لە وڵاتە هەژار و مامناوەندەکان دەردەکەوێت. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین