خانمێك لە گوندێكی سنووری پشدەر ساڵانە (4) هەزار گوڵ بەرهەم دەهێنێت
چرا یاسین: نوچە نێت
ئافرەتێكی تەمەن (29) ساڵ لە ڕانییە، دوای تەواوكردنی زانكۆ، دەست بە پڕۆژەیەكی چاندن و فرۆشتنی گوڵ لەو دەڤەرە دەكات. تایبەت بە نوچەنێت گووتی: "چوار ساڵە ئەو كارە دەكەم و ساڵانە نزیكی (3) بۆ (4) هەزار گوڵ بەرهەم دێنم، ساڵی دووەم بۆ تاقیكردنەوە (200) ئینجانەم بەرهەم هێنا بۆ ئەوەیی پێشوازی خەڵك بزانم، زۆر باش بوو خەڵكی دەیانکڕی بەتایبەت كە بەرهەمی خۆم بوو، چونكە نرخیان زۆر گونجاو بوو."
شاناز داود تەمەن (29) ساڵ، دەرچووی بەشی مێژووی زانكۆی ڕاپەڕینە و یەكێكە لە سێ یەكەمەكانی بەشەكەی خۆی، بەڵام دوای (6) ساڵ لە دەرچوونی، دەست بە کاری بەرهەمهێنانی گوڵ دەکات، هەروەك خۆی دەڵێت، "دوای تەواوكردنی زانكۆ وەك هەر دەرچوویەكی زانكۆ دەمویست لە بوارەكەی خۆمدا خزمەت بكەم، بەڵام بەهۆی كەمی هەلی كار بە تایبەت لە لادێ هیچ كارێكم دەست نەدەكەوت بەهۆیی ئەوەی لە تەمەنێك زۆر كەم حەز و خولیام بۆ گوڵ هەبوو، نەك تەنیا بەخێوكردن، بەڵکو دەمویست لێیان بەرهەم بهێنم خۆم زیادم دەكردن".

دەربارەی بەربەستەكانی بەردەم پڕۆژەكەی شاناز داود، وەك خۆی ئاماژەی پێدەكات، سەرەتا تەنانەت خێزانەكەشی پڕۆژەكەیان پێ شتێكی بایەخدار نەبووە، "ئێستاش نەبوونی جێگایی فراوان كە نیوەیی زیاتری گوڵەكانم لە سەر خانوە ئەوەش وا دەكات زۆر هیلاك بم كەمی ئاو بۆ ئاودانی گوڵەكانم بەهۆی ئەوەی من لە لادێ دەژیم زۆر قورسە بەرهەمەكەم بفرۆشم، هەروەها بەهۆی كەمی ئاو و نەبوونی جێگا لە زستان و هاویندا بەشێكی گوڵەكانم لە ناو دەچێت یاخود بەهۆی بێ بازاڕیی دەبێ بە نرخێكی زۆر كەم بیانفرۆشم و ئەوەش وا دەكات جگە لە ماندووبوون شتێكی دیكەم بۆ نەمێنیتەوە".
هاوكات تایبەت بە نوچەنێت زیاتر ڕوونیكردەوە، ئەگەرچی پڕۆژەكەی گەورە نییە و ئاستی فرۆشی گوڵەكانی زۆر نییە، بەڵام وەك سەرچاوەیەكی داهات دەتوانێت هەندێ پێداویستی خۆی پێ پڕبكاتەوە.
هەروەها شاناز داود لەبارەی حەز و ویستی بۆ کارەکەیەوە دەڵێت، "تاكە شتێك كە هەستێكی زۆر جیاواز و دڵخۆشكەر بەمن بدات زیادكردنی گوڵە چۆن دایكێك ڕۆڵەكەی گەورە دەكات و دڵی پێی خۆشە ئەو گوڵانەش وەك منداڵی منن، ئامانجی من ئەوەیە لە داهاتوودا جێگایەكم هەبێت كە بتوانم بەشێكی زۆر كەمیش بێت لە جۆرێك یان چەند جۆرێكی گوڵ بەرهەمی ناخۆ دابین بكەم، ئەستەمە بەڵام هیوادارم بەدی بهێنم".






0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment