پۆستی بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ ئاڵوگۆڕکرا هەواڵ

نوچەنێت

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و ڕاوێژکاری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئه‌مڕۆ به‌ فه‌رمی ده‌ستبه‌کار بوون.

ئەمڕۆ یەکشەممە(30/کانونی دووەم/2022   ) لە دیوانی وەزارەت، بە ئامادەبوونی ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پارێزگاری هەولێر و بریکاری وەزارەتی ناوخۆ، هەریەک لە د. سامی جەلال، وەک ڕاوێژکاری وەزارەت و د. هێمن میرانی، وەک بەرێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ دەستبەکار بوون.

پێشتر د.سامی جەلال، بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ بوو. ئەمڕۆ بە فەرمی ئەم پۆستە ئاڵۆگۆڕکرا.

لە میانەی دەستبەکاربوونەکەدا، وەزیری ناوخۆی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لێکردن و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکە نوێیەکەیاندا بۆ خواستن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین