باری تەندروستی حەسەن نەسروڵڵا ناجێگیرە هەواڵ

نوچەنێت: رادیۆ فەرەنسا

بەگوێرەی سەرچاوە ئاگادارەکان لە لوبنان، باری تەندروستی حەسەن نەسروڵڵا، سەرۆکی حزبوڵڵا خراپتر بووە و گواستراوەتەوە بۆ بەشی چاودێری فریاکەوتنی نەخۆشخانەی بەیروت.

گروپی حیزبوڵڵای لوبنان، ئامادە نەبوون وردەکارییەکانی باری تەندروستی سەرکردەکەیان رابگەیەنن و تەنیا ئەوەیان راگەیاندووە، کە حەسەن نەسروڵڵا تووشی هەڵامەتێکی سەخت بووە و بەو هۆیەوە نەیتوانیوە بە بۆنەی سەری ساڵەوە وتارێکی پلان بۆ داڕێژراوی خۆی پێشکەش بکات.

بەڵام بەپێی هەندێک سەرچاوە لە لوبنان، حەسەن نەسروڵڵا بەهۆی جەڵتەی مێشکەوە بۆ بەشی چاودێری چڕی نەخۆشخانەی بەیروت گواستراوەتەوە. بەگوێرەی هەندێک لە میدیا ناوخۆییەکان، سەرۆکی حزبوڵڵای لوبنان بەهەمان شێوە بەدەست کێشەی هەناسەدانەوە دەناڵێنێت.

حەسەن نەسروڵڵا تەمەنی ٦٢ ساڵە و دەنگۆ و هەواڵ لەسەر تەندروستی و باری جەستەیی نوێ نییە. لە مانگی شەشی ساڵی ٢٠٢١دا، هەندێک هەواڵی لەبارەی نەخۆشییەکەی ڕەتکردەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین