نەتەوەیەکگرتووەکان بەتوندی دژی لەسێدارەدانی خۆپیشاندەران دەوەستێتەوە هەواڵ

نوچەنێت

کۆمیساریای باڵای مافەکانی مرۆڤی رێکخراوی نەتەوەکان رایدەگەیەنێت، ژمارەی زۆری حوکمی لەسێدارەدان لە ئێران بەرامبەر بە خۆپیشاندەران "کوشتنە بە مۆڵەتی دەوڵەت".

رۆژی سێشەممە ١٠ی مانگ، ڤۆڵکەر تورک ئیدانەی لەسێدارەدانی خۆپیشاندەرانی ئێرانی کرد و گوتی: لەسێدارەدان بۆ دروستکردنی ترس لە خەڵک و سەرکوتکردنی ئۆپۆزسیۆن بەکاردێت.

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ڤۆڵکەر تورک دەڵێت، بەکارهێنانی شێوازی تاوانکاری بۆ سزادانی خەڵک تەنها لەبەر ئەوەی مافە سەرەتاییەکانیان بەکارهێناوە - وەک بەشداریکردن یان رێکخستنی ناڕەزایەتییەکان - هاوتایە لەگەڵ کوشتنی دەوڵەتی و پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤە.

ڕۆژی دووشەممە رێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران مەترسی دەرکردنی حوکمی لەسێدارەدان یان لەسێدارەدانی بۆ ١٩٠ خۆپیشاندەری راگەیاند. سیستەمی دادوەری کۆماری ئیسلامی لە ماوەی رۆژانی رابردوودا چوار کەسی ناڕازی لە سێدارە دا.

 تورک باس لەوە دەکات، کە زانیاری لەسەر ئەگەری لەسێدارەدانی نزیکی محەمەد قەبادلۆ و محەمەد برۆغنیشی پێگەیشتووە.

ناوبراو داوای لە کۆماری ئیسلامی کرد "رێز لە ژیان و خواستی ناڕازییان بگرێت و لە سێدارەدان رابگرێت".

سەرچاوە: رادیۆ فەردا

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین