یەکێتى ئەوروپا داواى سزادانى تورکیا و لیبیا دەکات
نوچە نێت
رۆژى پێنج شەممە (26/11/2026) پەرلەمانى ئەوروپا بە زۆرینەى دەنگ سەرکۆنەى یاداشتى لێکتێگەیشتنى نێوان تورکیا و لیبیاى کرد، کە لە (2019) سەبارەت بە دیاریکردنى سنوورە دەریاییەکان واژۆیان کردبوو، ئەو رێککەوتنەش بە رێککەوتنێکى بێ بنەما لە قەڵەم دەدات و هیچ لێکەوتەیەکى یاسایى بەرانبەر وڵاتێکى سێیەم نابێت.
لە بڕیارەکەى یەکێتى ئەوروپا هاتووە، ئەو یاداشتە پێچەوانەى یاساى نێودەوڵەتى بواری دەریاوانییە، لەبەر ئەوەى سەروەرى مافەکانى وڵاتانى سێییەمى پێشێل کردووە، لە پێش هەموویانەوە قوبرس و یۆنانى پێشێل کردووە.
کۆمسیۆنى ئەوروپا داوا دەکات پێداچوونەوە بە پێشکەشکردنى هاوکاریى بە لیبیا و تورکیا بکرێت، یان هاوکارییەکانیان هەڵپەسێدرێت و بگۆڕێت، ئەو بەشەى هاوکارییەکان بگۆڕێت کە دەبێتە پشتگیرى لە جێبەجێکردنى ئەو رێککەوتننامەیە، بەڵام هاوکات یارمەتییە مرۆییەکان بەردەوام دەبن.
ئەنجوومەنى یەکێتى ئەوروپا بۆ ئەگەرى سەپاندنى سزا بەسەر ئەو کەس و دامەزراوانەى بەرپرسن لە جێبەجێکردنى ئەو رێککەوتنە لە زیانگەیاندن بە وڵاتانى ئەندام، داواى لێکۆڵینەوە دەکات.
لە بەشێکى دیکەى راگەیێندراوەکە هاتووە، خەخت لەسەر ئەوە دەکەینەوە، کە رێککەوتننامە و بەرنامەکانى ئەوروپا هیچ دانپێدانانێک بەو داواکارییە دەریایانە نانێت، کە پشت بە یاداشتى لێتێگەیشتن دەبەستن.
لە بەرانبەردا بوڕهانەدین دەوران،بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتى تورکیا رایگەیاند، ئەو بڕیارەى پەرلەمانى ئەوروپا سەبارەت بە یاداشتى نێوان تورکیا و لیبیا پشتى پێ بەستووە، پێویستى بە بنەمایەکى یاسایی هەیە، بڕیارەکەى پەرلەمانى ئەوروپا هەڵوێستى سیاسییە، پێویستى بە نیەتباشى هەیە، دەسەڵاتەکانى پەرلەمانى تێپەڕاندووە، بە ئامانجگرتنى یاداشتى نێوان لیبیا و تورکیایە، کە بە خواستى هەردوو وڵات بووە، کاریگەرى لەسەر مافەکانى تورکیا و لیبیا و بەرژەوەندییە رەواکانى لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست نابێت.
بوڕهان جەخت لەسەر ئەوەش دەکات، چەسپاندنى ئاشتى و سەقامگیرى لە رێگەى هەڵوێستى یەکلانەى سیاسى نابێت، بەڵکو لە چوارچێوەى هەماهەنگى و پشتبەستن بە یاساى نێودەوڵەتى و پرەنسیپى دادپەروەرى دەبێت.
لە (2019/11/27)) رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا و فایز سەراج، سەرۆكی حكومەتی نیشتیمانی ئەو كاتەی لیبیا لە ئیستەنبۆڵ دوو یاداشتی لێكتێگەیشتنیان واژۆ كرد، یەكێكیان بۆ هەماهەنگی ئەمنی و سەربازیی، یاداشتى دووەم پەیوەست بوو دەربارەى دیاریكردنی ناوچەی دەسەڵاتی دەریایی لە دەریای ناوەند.
لەدوای شەش ساڵ لە ڕەتكردنەوە و پچڕاندنى پەیوەندییەکانى لەگەڵ تورکیا، ئەنجوومەنی نوێنەرانی لیبیا لە رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە، کە بەربەستێكی ناوخۆیی بوو لەبەردەم یاداشتی لێتێگەیشتنی واژۆكراوی وڵاتەكەی بوو لەگەڵ ئەنقەرە، بەڵام لە (2026/10/20) ئەنجوومەنى نوێنەران بڕیاری رەتكردنەوە و پچڕاندنی پەیوەندییە سیاسییەكانی لەگەڵ توركیا هەڵوەشاندەوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment