وەزیرى نەوتى عێراق: لە رۆژێکدا سێ ملیۆن و 600 هەناردە دەکرێت
نوچە نێت
ئەمڕۆ هەینى (2026/11/27) باسم محەممەد عەبادی، وەزیری نەوتی عێراق کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا وردەکاریی پلان و ئامارە نوێیەکانی کەرتی نەوت و گازی خستەڕوو، سەبارەت بە هەرێمى کوردستان گوتی، پەیوەندی و هاوئاهەنگییان لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەیە بۆ بەڕێوەبردن و پاراستنی سامانی نەوت بە باشترین شێوە دەبێت، کێڵگەکانی هەرێمی کوردستان، بەسرە، نێوەڕاست و رۆژئاوا موڵکی هەموو عێراقییەکانن لەژێر سێبەری ئاڵای عێراقدا، بۆیە دەبێت ئەم سامانە بپارێزرێ."
لە بەشێکى دیکەى قسەکانى گوتیشى، "لەگەڵ براکانمان لە هەرێمی کوردستان دەبینە یەک تیم بۆ وەبەرهێنانی نموونەیی لە سامانی نەوت و بەرزکردنەوەی تواناکانی بەرهەمهێنان و هەناردەکردن."
سەبارەت بە دانیشتووانی کەرکووک، وەزیری نەوت بەڵێنی دا گوشار بخەنە سەر کۆمپانیا کاراکان بۆ وەرگرتنی دەستی کار و دەرچووان و گرێبەستکردن لەگەڵ کۆمپانیا ناوخۆییەکانی کەرکووک و رایگەیاند: "رێگە بە پەیوەندییە کەسییەکان نادەین، دەرفەتەکان لە رێگەی بەرنامەیەکی روونی دامەزراندنەوە بۆ هەمووان دەبن و گرنگی بە خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکان دەدەین."
باسم محەممەد عەبادی جەختى لەسەر ئەوە کردەوە، بە پشتیوانیی توانای نیشتمانی، پرۆژەی نۆژەنکردنەوەی بۆریی عێراق - تورکیایان کردووەتەوە و ئەوەیشی بە "دەستکەوتێکی گەورە" بۆ وەزارەتی نەوت و کۆمپانیای نەوتی باکوور ناوبرد.
سەبارەت بە تواناى ئەو بۆڕیەش وەزیرى نەوت گوتى، ئێستا بۆرییەکە دەتوانێ (300) هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا هەناردە بکات و لە رۆژانی داهاتوویشدا کارەکانی نۆژەنکردنەوە بەردەوام دەبن بۆ ئەوەی توانای گواستنەوەکەی بگەیێننە سەرووی (500) هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا؛ هاوکات جەختی لە پاڵپشتیکردن و تەرخانکردنی بودجە بۆ کۆمپانیا نیشتمانییەکان کردەوە، وەک کۆمپانیای پرۆژە نەوتییەکان، کۆمپانیای ئامێرە ئەندازیارییەکان و کۆمپانیای هەڵکۆڵینی عێراق، تاوەکو ببنە رکابەرێکی نیشتمانی و کۆنترۆڵی نرخەکان بکەن.
وەزیری نەوتی عێراق ئاماژەى بەوەش کرد، "رۆژی (14) ـی ئایار کاتێک ئەم دۆسیەیەمان لە وەزارەتی نەوت وەرگرت، هەناردەکردنی نەوت (200 ) هەزار بەرمیل بوو، بەڵام ئەمڕۆ هەناردە گەیشتووەتە سێ ملیۆن و (600) هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا، کە ئەمەش ژمارەیەکە پێش قەیرانەکەش بەدەست نەهاتووە."
دەربارەى سیاسەتی وەزارەت بۆ دۆسیەی وزە، باسم عەبادی گوتى، کار بۆ بەرزکردنەوەی توانای بەرهەمهێنانی نەوت و گاز دەکەن، وەبەرهێنان لە گازی هاوەڵ و کۆتاییهێنان بە سووتاندنی گاز، ئەوەشى ئاشکرا کرد، کە ئێستا لەگەڵ گەورە کۆمپانیا ئەمریکییەکاندا لە گفتوگۆدان، لەوانە شیڤرۆن، ئێکسۆن مۆبیل، کۆنۆکۆ فیلیپس، هالیبێرتۆن و شلومبێرگەر.
وەزیری نەوتی عێراق یاسى لەوەش کرد، گفتوگۆکانمان لەگەڵ ئۆپێک بە راشکاوییە، عێراق زیاتر لە پێنج دەیە رووبەڕووی ئاڵنگاریی گەورە و جەنگ بووەتەوە و لە شەڕی داعشیشدا بەرگری لە هەموو جیهان کرد. وەک وڵاتێکی دامەزرێنەری ئۆپێک مافی خۆمانە بەرگری لە مافەکانمان بکەین و داوا دەکەین رەچاوکردنێکی تایبەتی بۆ عێراق بکرێ بۆ ئەوەی ژێرخانی وڵات بنیات بنێینەوە."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment