نەخۆشی پووکانەوەی ئێسک زیاتر لە خانمان دەردەکەوێت تەندرووستی و ستایل

ئا: هێما جەبار

پزیشکێکی پسپۆڕ لە ئێسک وجومگەکان رایدەگەیەنێت، نەخۆشی پووکانەوەی ئێسک نەخۆشییەکی بێدەنگە و لە هەمان کاتدا باوە، لەگەڵ ئەوەش ڕەنگە تا ساڵانێکی زۆر نیشانەکانی بەدەرنەکەون، نەخۆشییەکە بە شێوەیەکی گشتی ژنان و پیاوان توشی دەبن، بەڵام زیاتر لە ژنان دەردەکەوێت.

رۆژی یەکشەممە (13/تشرینی دووەمی/2022) ماڵپەری (ئەلجەزیرە) بڵاویکردووەتەوە، پزیشکێکی وڵاتی عومان بەناوی د. موزەفەر ئەلجەلەمدە پسپۆڕی نەشتەرگەری ئێسک و جومگەکان ڕایگەیاندووە، دەرکەوتنی نەخۆشی پووکانەوەی ئێسک زیاتر لە خانمانە وەک لە پیاوان، ئەمەش پەیوەندی بەوەوە نییە کە ژن لە ناسکییەوە پشکی زیاتری بەرکەوتووە، بە شێوەیەکی گشتی پەیوەستە بە زیادبوون و هەڵکشانی تەمەن لە هەردوو رەگەزدا.

ئەو پزیشکە ئاماژەی بەوەشکردووە، هۆکاری نەخۆشییەکە بەکارهێنانی دەرمان و چارەسەری تایبەتە کە ڕێگری لە توانای جەستە دەکات بۆ بەرهەمهێنانی شانەکانی ئێسک.

سەبارەت بە زیاتر دەرکەوتنی ئەو نەخۆشییە لە ژنان باسی لەوەشکردووە، "ژنان لەگەڵ بەرزبوونەوەی تەمەنیان هاوسەنگی بەرهەمهێنانی ئیسترۆجینی هێلکەدانەکانیان دەگۆڕێت، وردە وردە کەمدەبێتەوە ئەمەش دەبێتە هۆی وەستانی سوڕی مانگانە، کەمبوونەوەی ئیسترۆجین بنیاتنانی خانەکانی ئێسک تێکدەدات، واتە چالاکی خانەکان کەمدەبێتەوە و دەست بە رووخاندن دەکەن بەم شێوەیە ئێسکەکە خێراتر دەشکێت".

دەرکەوتووە بە شێوەیەکی گشتی لە نێوان 25 بۆ  30ساڵی بارستەی ئێسکی مرۆڤ دەگاتە ئەوپەڕی خۆی، دوای ئەوە ساڵانە %0.5 لەدەست دەدات و لە دوای تەمەنی چل ساڵییەوە رێژەکە دەبێتە %1 ، لەدوای تەمەنی پەنجاکاندا بۆ خانمان لەکاتی وەستانی سوڕی مانگانە رێژەکە لە %3ەوە دەستپێدەکات ئەمیش لە ئەنجامی لەدەستدانی هۆرمۆنی ئیسترۆجینە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین