كەمخەوی مەترسی لەسەر ژیانی ئافرەتان دروستدەكات تەندرووستی و ستایل
بە پێی توێژینەوەیەکی زانستی دەرکەوتووە کەمخەوی بۆ مرۆڤ چەندەها زیانی تەندروستی هەیە بە تایبەتی بۆ ئافرەتان.

ئەمڕۆ چوارشەممە (یەکی/ئادار/2023) ماڵپەڕی (بەغداد تودەی) توێژینەوەیەکی زانستی رۆژنامەی (کلینیکاڵ کاردیۆلۆجی) بڵاوکردووەتەوە کە ئاماژە بەوەکراوە، کەمخەوی لە مرۆڤدا کاریگەری نەرێنی لە جەستەی مرۆڤ دروست دەکات و زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت، بە تایبەتی لە ئافرەتاندا بەجۆرێکە کە لە مەترسی تووشبوون بە جەڵتەی دڵ نزیکیان دەکاتەوە.

هەروەها لەم توێژینەوەیە توێژەران داوا دەکەن، کەمخەوی بخرێتە نێو ڕێنماییەکانی خۆپاراستن لە جەڵتەی دڵ، چونکە خەو هەڵبژاردنی ژیان و ڕۆژانەیە دەتوانرێت کۆنترۆڵ بکرێت و بە نەخۆشی هەژمار ناکرێت.

لە ئەنجامدا دەرکەوتووە ئەو کەسانەی کە شەوانە پێنج کاتژمێر یاخود کەمتر دەخەون مەترسی تووشبوونیان بە جەڵتەی دڵ بە (1.6) لەو کەسانە زیاترە کە شەوانە حەوت تا هەشت کاتژمێر دەخەون.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین