سەرۆک نێچیرڤان بارزانی ... سەرۆكێك لە دەرەوەش بەهێز
ئا: سنور یاسین
پێشەکی:
سەرۆک نێچیرڤان بارزانی کە ئێستا سەرۆکی هەرێمی کوردستانە دووەم سەرۆکی هەرێمی کوردستانە. ڕۆژی (28 ی ئایاری 2019) لە دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان نێچیرڤان بارزانی بە (68) دەنگ لە کۆی (81) ئەندام پەرلەمانی ئامادەبوو بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەڵبژێردرا. دواتر لە (10ی حوزەیرانی 2019) لە دانیشتنێکی تایبەتی پەرلەمانی کوردستاندا سوێندی یاسایی خوارد و بە فەرمی بووە سەرۆکی هەرێمی کوردستان.
پەیوەندییە ناوخۆییەکان
سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کار و چالاکی زۆر و گرنگی ئەنجام داوە لە چوارچێوەی پەیوەندییە ناوخۆییەکان و هەوڵەکانی لە پێناو کۆکردنەوەی لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان چڕ کردووەتەوە. سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان وەک چەتری کۆکەرەوەی هەمووان ناسراوە، کۆبوونەوە، گفتووگۆ، و بڕیاری چارەنووسسازی دەربارەی کوردستان و هاوڵاتیانی هەرێمی تیادا کراوە و لەکۆتاییدا بە بڕیارێک گەیشتوون لە پێناو داهاتوو و چارەنووسی هاوڵاتییان.
میدیاكانی جیهان: نێچیرڤان بارزانی رۆڵی ئاشتەوایی لە ناوچەكە هەیە
لە بارەی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و بەغدا پێویستە بە بایەخەوە سەیری هەوڵ و کارەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بکرێت و هەڵوەستە بکرێت لەسەر ئەوەی چی کردووە لە پێناو هەماهەنگی بەردەوام، هەبوونی پەیوەندییەکی پتەو، و هەمیشە گەڕانەوە بۆ دیالۆگی ئاشتی لە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا. بە تایبەت لەدوای پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق بە سەرۆکایەتی محەمەد شیاع سوودانی و جەخت کردنەوە لە دابیکردنی ماف و شایستە داراییەکانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان وەک هەر مووچەخۆرێکی تری عێراق.
لە دیدارێکیدا لەگەڵ ئەلینا ڕۆمانۆوسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان "جەختی لە سیستەمی فیدڕاڵی لە عێراق بەگوێرەی دەستووری عێراقی فیدڕاڵ (2005) کردەوە و گووتی کە پێویستە وەکو هەرێمێکی فیدڕاڵی مامەڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستان بکرێت".[1] چونکە عێراق وڵاتێکی فیدڕاڵییە و دەستوور ماف و ئەرکەکانی هەرێمی کوردستانی دیاریکردووە.
نێوەندگیری وڵاتان
کاتێك هەرێمی کوردستان خۆی یەکگرتووییەکی پتەو و هەمیشەیی نەبێت لەنێوان پارتە سیاسییەکانیدا یان لەگەڵ عێراقدا لە چوارچێوەی وڵاتێک ئاسان نییە بۆ سەرۆکێک بتوانێت هەوڵ و کۆششەکانی خۆی بپەڕێنەوە بۆ ئەودیوی سنورەکانی هەرێمی کوردستان و تێپەڕاندنی سنوری وڵاتان بۆ ئەوەی وەک خەمخۆرێک هەوڵیان بۆ بدات لە پێناو فەراهەمکردنی هەماهەنگی و ئاشتەوایی نێوان وڵاتان. ئامانجی ئەو هەوڵ و کۆششانەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەتوانرێت بە ئاسانی درکی پێ بکرێت کە بریتییە لە هەبوونی ئاسایش، سەقامگیری، هەماهەنگی، و ئاشتی لە ناوخۆ و لەدەرەوەشدا بۆیە هیچ کاتێک ماندوو نەبووە لە پێناو دروستکردنی ئاشتی لەنێوان وڵاتان و نێوەندگیری کردنیان.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێوەندگیری و ئاسانکاری کردووە بۆ کردنەوەی ئاڵەنگارییەکان "بە هەبوونی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەنێوان رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و محەمەد بن زاید، شازادەی جێنشینی ئەبوزەبی کە دواتر بووە نزیکبوونەوەیان زیاتریان بە هۆی ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنە و بە کاریگەر و ئەرێنی وەسف کراوە".[2] هەبوونی توانا بۆ ئاوڕدانە و کارکردن بۆ ئاشتەوایی کردنی وڵاتان لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان بایەخی تایبەتی خۆی هەیە و لە توانای هەموو سەرۆکێک نییە بتوانێت ئەو نێوەندگیرییە بکات.
هەر سەبارەت بە ڕۆڵی نێوەندگیری سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەگەر سەرنج بخەینە سەر ڕاپۆرتێکی پەیمانگەی (AGSIW) کە لە ڕؤژی (3 ی ئۆکتۆبەری 2023) بڵاوکراوەتەوە دەبینین سەرۆکی هەرێمی کوردستان "نێوەندگیری کردووە لەنێوان محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و ئەبوزەبی کاتێک سەرۆک وەزیرانی عێراق گەڕاوەتەوە بۆ سەرۆکی هەرێم و تەکلیفی لێ کردووە یارمەتی بدات لە نزیکبوونەوەی عێراق و ئەبوزەبی، هەروەها هەر یارمەتی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕێگە خۆشکەر بووە کە سوودانی سەردانی ئەبو زەبی کردووە لە (مانگی شووباتی 2023) دا".[3] پێشتریش چەند جارێک سەرۆکی هەرێم دەستپێشخەر بووە بۆ هەر نێوەندگیرییەک کە لە پێناو بەرژەوەندی هاوڵاتیان بێت بە تایبەت هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان و عێراق.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاشتی، سەقامگیری، ئاسایش، و خۆشگوزەرانی تەنها بۆ گەلی کورد نەویستووە بێ ئاوڕدانەوە لە وڵاتانی دراوسێی هەرێمی کوردستان و گەڵانی تری جیهان، بە پێچەوانەوە بەردەوام جەختی لە هەبوونی ئاسایش و سەقامگیری بۆ هەمووان کردووەتەوە و ویستوویەتی هاوڵاتیان لە هەموو شوێنێکدا بە ئازادی لە سایەی خۆشگوزەرانی و دوور لە جەنگدا بژین.
لە دیداری میری (2023) کە ڕۆژانی (11-10 ی تشرینی یەکەمی 2023) لە لایەن پەیمانگەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ توێژینەوە ڕێکخرابوو سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەشداریکرد لە پانێلی شەشەمیدا لەژێر ناونیشانی (بە دامەزراوەییکردنی پەیوەندی فیدڕاڵ- هەرێمییەکان: پرۆسەیەک کە لە مێژە دواکەوتووە). لە پانێلەکەدا چەند تەوەرێکی گرنگ گفتووگۆ کرا وەک پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لە ناوخۆدا، لەگەڵ بەغدا، لەگەڵ وڵاتانی دراوسێدا و چەندین تەوەری تر. لە بارەی شەڕی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین سەرۆکی هەرێمی کوردستان دیسان گەڕایەوە بۆ جەخت کردنەوە لە گفتووگۆ، دیالۆگی ئاشتی. گووتی " شەڕی لە مێژینەی فەڵەستین و ئیسرائیل تەنها بە ڕێگە چارەی ئاشتی و لە ڕێگەی گفتووگۆوە چارەسەر دەبێت و لە ڕێگەی شەڕەوە چارەسەر نابێت، مافی گەلی فەڵەستینە دەوڵەتی خۆیان هەبێت".[4] ئەمەش دەرخەری تێڕوانێنی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و خودی سەرۆکی هەرێـی کوردستانە بۆ فەراهەم کردنی ئاشتی بۆ هاوڵاتیان.
کۆتایی
گەڕان، بیرکردنەوە، لێكۆڵینەوە، و کۆکردنەوەی زانیاری گرنگە بۆ هەر تاکێك کە مەبەستی بێت لە ئامانجی سەرۆکی وڵاتەکەی بکۆڵێتەوە. هاوڵاتیانی کوردستان وەک هەر هاوڵاتیانی تری جیهان مافی خۆیانە بە ئازادی بژین و مافە سەرەتاییەکانیان بۆ دەستەبەر بکرێت. سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەموو کات ئامانجی خۆی بۆ هاوڵاتیان ڕوون کردووەتەوە و شاراوە نەبووە لایان کە بریتییە لە یەکتر قەبووڵکردن، ئاشتی، پێکەوە ژیان، فرەیی، هەماهەنگی، گفتووگۆی ئاشتییانە و چەندین ئامانجی تر کە لە پێناو خۆشگوزەرانی و بەدەستهێنانی مافەکانی گەلی کوردە. لە کاتە پێویستی و سەختەکاندا هاوڵاتییان گەڕانەوە بۆ سەرۆکی هەرێمیان بە چارەسەر زانییوە و هەموو کات پێیان وایە چارەسەری کێشە ئالۆزەکان لای ئەوە کە دەتوانێت بە سیاسەتی خۆی چارەسەری کێشە و ئاڵۆزییەکان بکات.
سەرچاوەکان:
[1] President Barzani, Ambassador Romanowski convene to address persistent disagreements. Shafaq.com.2023, https://shafaq.com/en/Kurdistan/President-Barzani-Ambassador-Romanowski-convene-to-address-persistent-disagreements
[2] Zaman, A. Iraqi Kurdish leader helps ease Turkey-UAE tensions.al-monitor.com.2021. https://www.al-monitor.com/originals/2021/08/iraqi-kurdish-leader-helps-ease-turkey-uae-tensions
[3] Saeed,Y. Budding Kurdish-UAE Relations. AGSIW.2023, https://agsiw.org/budding-kurdish-uae-relations/
[4] Kurdistan’s President: Palestinians have the right to have their own state. Hatalyoum.net. 2023, https://english.hathalyoum.net/articles/92841-Kurdistans-president-Palestinians-have-the-right-to-have-their-own-
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment