بۆچی ئەو سکاڵایەی داوای هەڵوەشاندنەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستانی دەکرد ڕەتكرایەوە؟
نوچە نێت:
ئا: ئەحمەد زرار
دوای ئەوەی چەند پەرلەمانتارێک بە سکاڵای ژمارە (211/ اتحادية/2026) لە ڕۆژی (20/9/2026) داوای دەستنیشانکردنی سنووری دەسەڵاتی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان لە دادگای فیدڕاڵی عێراق تۆمارکرد؛ ڕۆژی دووشەممە (26/10/2026) دادگا لە دانیشتنێکی تایبەتدا بڕیاری لەبارەی (3) دۆسیەی پەیوەست بەم بابەتەوە خستەڕوو.
سکاڵای یەکەم کە بە ژمارە (233/ فیدراڵی/ 2026) لەلایەن ئەکبەر غەریب، پەرلەمانتاری نەوەی نوێ تۆماری کراوە، تێیدا داوا دەکرێت، پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان بکرێتە کاربەڕێکەر بۆ ئەوەی نەتوانێت بڕیاری گرنگ و ستراتیژی بدات، لەبەر ئەوەی دەسەڵاتەکانی تەواو بووە و پەرلەمانیش داخراوە، کەچی هێشتا حکومەت بڕیار دەردەکات، بۆیە ئەو پەرلەمانتارە داوا دەکات، دادگە ڕێگە بە بەردەوامبوونی نەدات لە پیادەکردنی دەسەڵاتی تەواو و بێسنووری کاتی بەبێ بنەمای دەستووری و یاسایی، بەڵکو سنووری دەسەڵاتەکەی تەنیا بۆ کاری ڕۆژانەی پێویست و کورتخایەنەکان دیاری بکرێت.
هاوکات لە دۆسیەی دووەمدا کە بە ژمارە (193 و یەکخراوەکەی 212 / فیدراڵی / 2026) لەلایەن عەلی حەمە ساڵح، پەرلەمانتاری خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان و چەند کەسایەتییەکی دیکە تۆمارکراون؛ داوا کرابوو هەر بڕیارێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە دەکەوێتە دوای (10/7/2023) هەڵبوەشێندرێتەوە و ڕێگریش بکرێت حکومەت واژۆ لەسەر گرێبەستە ستراتیژییەکان و بڕیارە درێژخایەنەکانی وەک: نەوت، غاز، کارەبا و سامانە سروشتییەکان بکات. هەروەها داواش دەکرێت سەرجەم دەسەڵاتەکانی هەرێمی کوردستان بە بڕیاری دادگە پابەند بکرێتەوە تا ئەوکاتەی حکومەتێکی نوێ لە پەرلەمانێکی خاوەن شەرعییەتی دەستووری، متمانە وەردەگرێت.
لە سکاڵایەکی ترشدا کە بە ژمارە (211 / فیدراڵی / 2026) هەر لەلایەن عەلی حەمەساڵح، پەرلەمانتاری خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دژی سەرۆکی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکراوە؛ داوا دەکرێت دادگای باڵای حکومەتی فیدڕاڵ بڕیار بدات بە بەردەوامنەبوونی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، دواتریش سەرجەم شوێنەوارە یاساییەکان، بەپێی دەستوور و یاسا بەسەر دۆخەکەدا جێبەجێ بکرێن.
ڕۆژی دووشەممە (26/10/2026) دادگای باڵای فیدراڵی عێراق سەبارەت بە هەرسێ سکاڵای ژمارە (233/ فیدراڵی/ 2026) و ژمارە (193 و یەکخراوەکەی 212/ فیدراڵی/ 2026) و ژمارە (211/ فیدراڵی / 2026) کە لەلایەن عەلی حەمە ساڵح سەرۆکی ڕەوتی هەڵوێست و ئەکبەر غەریب، پەرلەمانتاری نەوەی نوێ تۆمارکرابوون، ڕایگەیاند، کە سکاڵاکان بە هەموو شێوەیەک ڕەت دەکرێنەوە و بەردەوامبوونی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کارێکی دەستوورییە.
هاوکات دادگای باڵای فیدڕاڵ هەر لەم دانیشتنەدا ڕێکخستنەوەی ئاسەوارە یاساییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشی بە تەواوی ڕەتکردەوە.
ئەم بڕیارەی دادگای فیدراڵ پێشهاتێکی یاسایی بەرچاوە بۆ دۆخی ئێستای پەرلەمانی کوردستان، هەروەها مەترسییەکی یاساییش لەسەر بەردەوامی خوولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لادەبات، بە گوێرەی زانیارییەکان ئەم بڕیارە هەلێکە بۆ لایەنە سیاسییەکان و پەرلەمانی کوردستان تا دەستەی سەرۆکایەتی هەرێم هەڵبژێرێت و کابینەی دەیەم پێکبهێنێت.
سەرۆکی ڕەوتی هەڵوێست چی دەڵێت لەبارەی بڕیارەکەوە؟
دوای ئەوەی دادگای فیدڕاڵی عێراق سکاڵای عەلی حەمە ساڵح سەرۆکی ڕەوتی هەڵوێستی سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕەتکردەوە، ئەم پەرلەمانتارەی خوولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرای دەکات، کە دوای ئەوەی دۆسییەکە لەلایەن دادگای فیدڕاڵەوە وەرگیرا و ڕۆژی دادبینی دووەمی بۆ داندرا؛ "ئەمڕۆ بەبێ خوێندنەوەی لائیحەی ئێمە و گوێگرتن لە هۆکاری یاسایی، ڕاستەوخۆ گووتی، تایبەتمەندیی من نییە" سەبارەت بە سکاڵاکانی دیکەش کە هەر لەم بارەیەوە تۆمارکرابوون دواخران "بۆ مانگی (12)".

0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment