سودە تەندروستییەکانی نەعنا تەندرووستی و ستایل

نوچەنێت: ئافرەتان

چارەسەرکردنی بە گژوگیای سرووشتی و دوور لە بەکارهێنانی داوودەرمانی کیمیایی، میژووی هەیە و لە دێرزەمانەوە پشتی پێ بەستراوە.

 نەعنا، یەک لەو گیایانەیە کە لە زانستی پزیشکیدا بۆ زۆر دەرمان سودی لێوەردەگیرێت. هەروەها رۆژانە دەتوانرێ بۆ زۆر حاڵەتی نەخۆشی و ئازار بەکاربهێنرێت:

١.چاکترین یاریدەدەری هەرس و دژە گرژبوونە. کاریگەری نەعنا پەیوەستە بە ماددەی مینیتۆڵ () کە ماددەیەیکی سەرەکی ڕۆنی نەعنایە، ئەم ماددەیە لە نەعنای خۆماڵیدا زیاترە وەک لە جۆرەکانی تری نەعنا.

٢.نەعنا وەک ئازارشکێن بەکاردەهێنرێت. یارمەتی خاوبوونەوەی ماسولکەکان دەدات و کاریگەری سڕکەری هەیە.

٣.چارەسەری گیرانی لوت و قوڕگ دەکات. 

٤.بۆ چارەسەرکردنی پەتا و هەوکردن بەکاردەهێنرێت.

٥.بۆ شکاندنی ئازاری سوڕی مانگانە بەکاردەهینرێت.

٦.بۆ چارەسەری سەرئێشە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین