چۆن لە وەرزی زستاندا گرنگی بە پێست بدەین؟ تەندرووستی و ستایل

نوچەنێت: ئافرەتان

هەر وەرزێک گرنگیدانێکی تایبەت بۆ پێست پێویستە، وەرزی سەرما لەم وەرزانەیە کە بۆ ئەوەی پێستت بە گەشی بهێڵیتەوە کۆمەڵێک گرنگیدان پێویستە.

کاتێک باس لە گرنگیدان بە پێست دەکرێت یەکڕاست هەموان بیریان بۆ لای کرێم و ڕۆتینی ڕۆژانە دەچێت، بەڵام گرنگیدانی سەرەکی بۆ جوان و گەش هێشتنەوەی پێشت لە ڕێگەی خواردن و خواردنەوە دەکرێت.

بۆئەم مەبەستەش پێویستە ڕەچاوی ئەم خاڵانە بکرێت:

1.خواردنەوەی ئاوی پێویست، چونکە لەم وەرزەدا زۆرێک خواردنەوەی ئاو پشت گوێ دەخەن، لە کاتێكدا لە هەموو وەرزەکاندا ئاو هۆاکرێکە بۆ شێدار کردنەوەی پێست.

2.پاککردنەوە لە ڕێگەی هەڵم، هۆکارێکە بۆ ئەوەی لەم وەرزەدا پێست مات و بێ ڕەنگ نەبێت.

3.خواردنی بڕی پێویست لە سەوزەو میوە، بۆ ئەوەی بڕی پێویست لە ڤیتامینەکان وەربگری، کە هۆکارێکی گرنگی جوان مانەوەی پێستن.

4.خواردنی تور، ڕێگایەکی گرنگی زۆربوون و هاندنای کۆلاجینە لە پێستدا.

5.خواردنی شۆربای سەوزەکان، ڕێگایەکی تری گرنگی تەندروستی پێستە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین