سودە سەرسوڕهێنەرەکانی برۆکلی بناسە تەندرووستی و ستایل

نوچەنێت: ئافرەتان

یەکێک لەو سەوزانەیە کە بە پاشای سەوزەکان ناسراوەو لە ئێستادا بایەخی زۆری پێدەدرێت. بە گوێرەی لێکۆڵینەوە پزیشکییەکان سودە تەندروستییەکانی زۆرەو بۆ چارەسەر و خۆپاراستن لە زۆر نەخۆشی بەکار دەهینرێت

سودە تەندروستییەکانی برۆکلی

1.ماددەی (سەلفۆرافان)ی تێدایە. کاردەکاتە خانەکانی لەش بەم هۆیەوە دژی شهیرپەنجە کاردەکات.

2.ماددەی (بیتاکارۆتین)ی تێدایە. بە هەمان شێوە دژی شێرپەنجە کاردەکات. بەهۆی ئەوەی خەسڵەتی دژە ئۆکسیدی هەیە.

3.ژمارەیەکی زۆر کانزا و ڤیتامینی وەک : کالیسیۆم، پۆتاسیۆم، ترشی فۆلیک، سیلینۆم و ڤیتامین سی، تێدایە. کالیسیۆم و ترشی فۆلیک دژە شێرپەنجەیە. پۆتاسیۆن هاوسەنگی شلەی لەش، دەکات و لێدانی دڵ و پەستانی خوێن ڕێکدەخات.ڤیتامین سی، بەرگری لەش زیاد دەکات و دژە هەوکردنەو کاریگەری دژە ئۆکسیدیشی هەیە. سیلینۆم، دژی شێرپەنجە، جەڵتەی دڵ و مێشک کاردەکات. 

4.ماددەی ڕیشاڵی زۆری تێدایە کە بۆ قەبزی و کرداری هەرس و مایەسیری بە سودن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین