پیاز بخۆ و لە کۆمەڵێک نەخۆشی بە دوور بە تەندرووستی و ستایل

نوچەنێت: ئافرەتان

پیازیەکێک لەو سەوزانەیە، کە لەسەردەمی فیرعەونەکانەوە گرنگی پێدراوەو درک بە بەها خۆراکییە گرنگەکەی کراوە. ژمارەیەک کانزای بەسود لە پیازدا هەیە ئەگەر بە ڕێک و پێکی بخورێت ئەوا سودی تەندروستی گرنگی هەیە.

شارەزایان دەڵێن: بڕی ئەو کانزایانەی کە لە پیازدا هەیە زۆر زیاترە لەوانەی لە سێودا هەیە. بڕی کالیسیۆمی ناوپیاز بیست جار زیاترە لە بڕی کالیسیۆن ی ناو سێو، فسفۆرەکەشی دووبەرابەر زیاترە. هەروەها سێ بەرابەر ئاسن و ڤیتامین ئەی تێدایە.

-ڤیتامین ئەی-سی- ئی

-گلۆکتین و فلافینویدز

-ئەنزیمی ئۆکسید و دایەیستەیزی تێدایە

سودەکانی پیاز:

1.پیاوز بۆ بەرگری لە تەسکبوون و ڕەقبوونی بۆرییەکانی دڵ بەسودە.

2.کرداری میزکردن زیاد دەکات بەهۆی هۆکارە بۆ تواندنەوەی وردە بەردی زەرداو و کەمکردنەوەی هەوکردنی گلاندی پرۆستات.

3.کاتی سەفەر کردن کۆئەندامی هەرس تووشی هەوکردن دەبێت، بەهۆی گۆڕینی کەشوهەوا، بۆیە پیاز وەک چارەسەری ئەم نەخۆشییە بەکاردەهێنرێت.

4.دژی هەوکردنی سییەکان و بۆرییەکانی هەواو کۆکەیە، هەندێک لە دەرمانەکانی کۆکە ماددەی (کاربۆ سیستین)یان تێدایەو لە پیاز وەرگیراوە.

5. چالاکی جگەر زیاد دەکاتبە هۆی بوونی ماددەی (سیستین) تێیدا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین